گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

رونکردنەوەى نەخۆشخانەیەکى کۆیە لەبارەى بێهۆشکەوتنى (خەندە کاکە ڕەش) 

2021.03.26 - 15:07
App store icon Play store icon Play store icon
رونکردنەوەى نەخۆشخانەیەکى کۆیە لەبارەى بێهۆشکەوتنى (خەندە کاکە ڕەش) 

ناس کورد-

پزیشک و کارمەندانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهید د.خالید لە قەزای کۆیە لەبارەی کەیسی نەخۆشی هاوڵاتی خەندە کاکەرەش هاتنە دەنگ و ڕەتیانکردەوە  لەکاتی داخڵی بوونی  ئەو ئافرەتە بۆ نەخۆشخانەکەیان نەهاتبن بەهانایەوە و چارەسەریان بۆ نەکردبێت، ئاماژە بەوەش دەکەن "کامێراکانی چاودێری گەواهی ئەوڕاستییە دەدەن".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پزیشک و کارمەندانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهید د.خالید لە قەزای کۆیە (26ی ئازاری 2021) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی کەیسی نەخۆشی خەندە کاکەرەش کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایانگەیاند، ئەو هاوڵاتییە ڕۆژی 18ی ئەم مانگە کاتژمێر 6:49 گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان کە دوای پشکنین بۆیان دەرکەوتووە توشی حاڵەتی شوک بووە ئەوەش بەهۆی وەرگرتنی دەرزی سکتریازۆنەوە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو"تەواوی ستاف و پزیشکەکانی بەشی فریاکەوتن دەستوبرد چارەسەری خێرایان بۆ کردووە و دوو کانویلا و بوتڵی ئاویان بۆ داناوە و دواتر دوای وەرگرتنی ئەو چارەسەرانە ئافرەتەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کراوە".

 

کارمەندانی نەخۆشخانەی شەهید د.خالید ئەوەشیان خستەڕوو" ئافرەتەکە توشبووی کۆرۆنا بو و لە نورینگەیەکی نزیک ماڵی خۆیان دەرزی جۆری (سکتریازۆن)ی پێدراوە و نەیزانیوە کەهەستیاریی هەیە بەو جۆرە دەرمانە و بۆجاری دووەمیش هەمان جۆرە دەرزی لەخۆداوە ئەوەش وایکردووە تەندروستی تێک بچێت و توشی حاڵەتی شۆک بێتەوە".

 

لەگۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەکەی قەزای کۆیە هەموو ئەو هەواڵانەیان ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن کە گوایە کارمەندانی نەخۆشخانەکە نەچوونە بەهانای ئەو ژنەوە کاتێک هێناویانە بۆنەخۆشخانەکەیان و ڕایانگەیاند " سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە، کامێراکانی چاودێری گەوای ئەوڕاستییەش دەخەنە ڕوو، دوای یەک کاتژمێر لەوەرگرتنی چارەسەر دواتر کەسوکاری ئەو ژنە گەیشتونەتە نەخۆشخانەکەمان".

 

 بەهۆی وەرگرتنی چارەسەرێک کەدواتر بوو بەهۆی هەستیاریی و دروستبوونی حاڵەتی بێهۆشی، ژنێک بە ناوی خەندە کاکە ڕەش کە دانیشتوی قەزای کۆیەیە لە 18ی ئەم مانگەدا بۆ ماوەی دووهەفتە بیهۆش بوو ژیانی دوچاری مەترسی بووەوە، دوێنی (پێنجشەممە) بەهۆش خۆى هاتەوە.