گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دزەپێکردنى وێنە و تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە نوێیەکەی هواوی بەر لە راگەیاندنى

2021.03.26 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
دزەپێکردنى وێنە و تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە نوێیەکەی هواوی بەر لە راگەیاندنى

 ناس کورد-

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی دزە پێکراوەی مۆبایلی نوێی جۆری   Huawei P50 بڵاوکردەوە، کەتێیدا گۆڕانکاری بەرچاوی لەخۆ گرتووە بە بەراورد لەگەڵ ئەو نەوەیەی کە ئێستا بەردەستە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی "سپۆتنیک "ی ڕوسی (26ی ئازاری 2021) لە هەواڵێکدا  کە"ناس کورد" بەدواداچونی بۆ کردووە بڵاوى کردەوە "ڤێرژنە تازەکەی Huawei P50 Pro  پڵەس کامێرایەکی زەبەلاح لەخۆدەگرێت، کە پێنج هەستەوەری تێدایە، یەکێکیان دەبێتە هەستەوەری تەلیسکۆب بۆ زووم، هاوکات شاشەیەکی لاچەماوەی بۆ دانراوە کە پێی دەوترێت شاشەی" تاڤگە "لەکاتێکدا جۆرە بچووکەکەی ئەو ڤێرژنەش  شاشەیەکی تەختی لە جۆری AMOLED  لە خۆدەگرێت".

 

ئاماژە بەوەشکراوە " ڤێرژنە تازەکە بە پڕۆگرامی Kirin 9000L  کاردەکات کە هێشتا ڕانەگەیەندراوە، ڤێرژنە نوێیەکە لە هەمانکاتدا پشتگیری تۆڕی 5G دەکات، شارەزایان پێشبینی دەکەن کۆمپانیاکە لە مانگی نیسان و ئایاری داهاتوودا مۆبایلە نوێیەکانی بخاتە بازارەکانەوە".