ناس کورد-
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 750 كه‌سی دیكه لە هەرێم توشی كۆرۆنا بوون و پێنج توشبووش گیانیانله‌ده‌ستداوه، ئاماژەی بەوەشکرد، بڕێکی دیکە لەڤاکسینی ئاسترازینیکا گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان وبەپێی سیستمێکی ئەلیکترۆنی دابەشی دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان (26ى ئازارى 2021) لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینویەتی ڕایگەیاند "ئاماری توشبوون به راده‌یه‌كی بهرچاوههڵكشاوه، ئاماره‌كان مه‌ترسیدارن، رێژه‌ی مردن بهرزبووهتهوە، له‌ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 750 كه‌سی دیكه لە هەرێم توشی كۆرۆنا بوون وپێنج توشبووش گیانیانله‌ده‌ستداوه".
سامان بەرزنجی، داواشی لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان کرد هاوکاریی کەرتی تەندروستی گشتی بکەن لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە وتەخت بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی نەخۆشییەکە فەراهەم بکەن بە تایبەتی دوای زۆربوونی فشارەکان لەسەر نەخۆشخانە حکومییەکان.
له‌باره‌ی ڤاکسینی كۆرۆناوه، سامان به‌رزنجی وتی"بڕێکی دیکە لەڤاکسینی ئاسترازینیکا گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان وبەپێی سیستمێکی ئەلیکترۆنی دابەشى دەکەن، ئه‌گه‌ر فه‌رمانی به‌كارهێنانی ده‌ربچێت، له سبهینیەوە ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی".
روونیشیكرده‌وه "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به سیستمێكی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌ستنیشان ده‌كات، كه پێویستیان به وه‌رگرتنی ڤاکسینەکە هه‌یه،تیمه‌كانی ته‌ندروستی، پێشمه‌رگه وهێزەکانی ناوخۆ و تووشبووانی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان له قۆناغی یه‌كه‌مدا ڤاکسینەکەیان پێ ده‌درێت".
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستە ڕوو "ژمارەی توشبوون بەکۆرۆنا زۆر زیاترە لەوەی رادەگەیەنرێت، لیژنەی باڵای کۆرۆنا هەفتەی داهاتوو کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا داتایەکی وردتر لەبارەی ژمارەی توشبووان دەستەبەر بکات".