ناس کورد-
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، سەرۆکی ئەمەریکا لەیەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا لەدوای گەیشتنی بە پۆستی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، بەسەرپێی قسەی نەکردووە، بەڵکو وەڵامەکانی بۆ نوسراوەتەوە، میدیاکانیش ئەو جۆرە ڕەفتارەیان ناونا "کاغەزەکانی گزی".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی ( 26ی ئازاری 2021) لە هەواڵێکیدا کە" ناس کورد"بە دواداچوونی بۆ کردووە بڵاوکردەوە " جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا لە کاتی ئەنجامدانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی لە کۆشکی سپی لەوەڵامدانەوەی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا پشتی بە وەڵامی ئامادەکراو بەستووە کە پێشوەختە بۆى نوسراوە و ناوینا کاغەزی گزی".
ئاماژە بەوەشکراوە "کامێراى ڕۆژنامەنووسان توانیویانە لە گۆشەیەکی لاوەکییەوە ئەو وەڵامە ئامادەکراوانە ببینن کە تێیدا وێنە و ناوی ئەو ڕۆژنامەنووسانەشی تێدا بووە کە پلانی بۆ دانابوون چانسی پرسیارکردنیان پێ بدات".
دەیلی مەیڵ ئەوەشی ئاشکراکردووە " کاغەزەکان، خاڵەکانی زانیاری خێرای لەخۆ گرتووە، وەک ئەمەریکا لە ڕیزبەندی کواڵیتی ژێرخانی جیهانیدا پلەی 13ی هەیە، کە ئەوە لەکاتێکدایە کە پێشترلە ساڵی 2002 لە پێنجەم بووە".
هاوکات ڕۆژنامەی" واشنتۆن پۆست" لە راپۆرتێکیدا باسی لەوە کردووە "کە بایدن تەنها پرسیاری لەو رۆژنامەنووسانە وەرگرتووە کە ناویان لەسەر کاغەزی گزییەکە هەبووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "سەرەڕای بوونی ئەو کاغەزە، بایدن لە وەڵامی پرسیارێکدا هەڵەی کردووە وتویەتی "وڵاتەکەی لە ئاستی جیهانیدا لە پلەی 85 ی جیهانیدا بووە. پێش ئەوەی فریای خۆی بکەوێت و وەڵامەکەی ڕاست بکاتەوە".
کۆنفرانسی ڕۆژی پێنجشەممە یەکەم کۆنفرانس بوو بۆ بایدن لەو کاتەوەی کە لە 20 ی کانوونی دووەمى ڕابردووەوە چووەتە کۆشکی سپی، کۆنفرانسەکەش سنووردار بوو تەنها 25 ڕۆژنامەنووسی لە خۆ گرتووە .
دوای 64 رۆژ لە دەستبەکاربونی لە کۆشکی سپی، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، یەکەمین کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجامدا، کە تێیدا باسی لە ژمارەیەک بابەتی کرد وەک دۆخی ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا ، پرسی کۆرۆنا، کۆچبەران و چین.
Joe Biden had a cheat sheet with the names and faces marked of which journalists to call on, and he knew EXACTLY what questions would be asked of him.
— Candace Owens (@RealCandaceO) March 26, 2021
That was not a press conference—that was a play put on by bad faith actors in a pseudo-democracy. pic.twitter.com/ee56Xcg63M