گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینییەکان بۆ گەیشتنى شەپۆلێکى بەفر و بارانبارین بە هەرێمى کوردستان

2021.03.26 - 10:50
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکان بۆ گەیشتنى شەپۆلێکى بەفر و بارانبارین بە هەرێمى کوردستان

ناس کورد-

شارەزایەکى بوارى کەشناسى پێشبینى گەیشتنى شەپۆلێکى بەفر و بارانبارین بە هەرێمى کوردستان لەژێر کاریگەرى بارستە هەوایەکى ساردى باکوردى کوردستان، دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزاى بوارى کەشناسى (26ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند :لەسبەینێ (شەممە)ەوە لە ئەنجامی کاریگەری بارستە ھەوایەکی سارد کە چەقی کاریگەریەکانی لەسەر ناوچەکانی کوردستانی باکور ئەبێت و کاردەکاتە سەر کەشی ھەرێمی کوردستان بە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەتێکرای ٦ پلەی سلیزی زیاتر لەتەواوی ناوچەکان.

 

ئاماژەى بەوەش کرد، لە ئەنجامی جێگیربوونی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی باکور و باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی لاواز و بۆ مامناوەندی بەفر و بارانبارین لەکاتەکانی بەرەبەیانەوە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری ھەردوو پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی دەڤەری راپەرین بگرێتەوە بە رێژەیەکی زۆر لاوازیش درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاویەکانی باکور و رۆژھەڵاتی سنوری پارێزگای سلێمانی بە شێوەی نمە باران و پروشە بەفر.

 

بەگوێرەى پێشبینییەکانى ئەو شارەزایەى بوارى کەشناسى، نزمە پاڵەپەستۆکە کاریگەری لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە ، کەرکوک ، گەرمیان نابێت بەڵام کاریگەری بارستە ھەوا ساردەکە پلەکانی گەرمی لەم ناوچانەشدا بەرێژەیەکی بەرچاو نزمدەکاتەوە و کەشێکی زستانەیی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێرێک دەگەرێتەوە بۆ ناوچەکان ، خێرایی با لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە چالاک ئەبێت بەرێژەیەکی مامناوەند بەخێرای ١٥ بۆ ٢٥کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا .

 

دەشڵێت" لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیە نامێنێت لەسەر ناوچەکانمان و بەرزە پاڵەپەستۆیەک کاردەکاتەوە و سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و ئاسمان ساماڵ ئەبێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاویەکان بۆ سفر و ژێر سفری سلیزی نزمدەبێتەوە و لە سەنتەری پارێزگاکاندا بەچەند پلەیەک نزیک دەبێتەوە لە سفری سلیزیەوە .