گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

خەزعەلى داواى هەڵوەشاندنەوەى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا لەبارەى شنگال دەکات

2021.03.26 - 09:27
App store icon Play store icon Play store icon
خەزعەلى داواى هەڵوەشاندنەوەى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا لەبارەى شنگال دەکات

ناس کورد-

ئەمیندارى گشتى بزوتنەوەى عەسائیبى ئەهلى حەق داواى هەڵوەشاندنەوەى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا لەبارەى شەنگالەوە دەکات رێککەوتنەکە بە "ڕێککەوتنى خیانەت" ناوددەبات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قەیس خەزعەلى، ئەمیندارى گشتى بزوتنەوەى عەسائیبى ئەهلى حەق (26ى ئازارى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک کە "ناس کورد" بینیوویەتى ئاماژەى بەوە کرد، پێویستە ئەو ڕێککەوتنەى کە لەنێوان هەرێم و بەغدا کراوە رابگیرێت و جێبەجێ نەکرێت و چارەسەرێکى دروست بۆ دۆخى ئەو ناوچەیە بدۆزرێتەوە.

 

خەزعەلى رێککەوتنەکە بە گریبەستێکى سیاسى بۆ هەڵبژاردنەکان لەسەر بەرژەوەندى ئێزیدییەکان ناودەبات و بەردەوامى ئەو گرێبەستەش بە گەڕانەوەى شنگال بۆ دۆخى رابردووى وێنا دەکات و دەڵێت "له‌كاتێكدا رۆڵه‌كانیان له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و به‌سه‌ركردایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی خوێنێكی زۆریان رشت تا ئازادیان كرده‌وه"‌.

 

خەزعەلى هۆشدارى دەدات لە ئەگەرى تێکچوونى دۆخەکە لەو ناوچەیەدا و پێکدادانى سەربازى بەدوورنازانێت و داوا لە حکومەت دەکات بەر لەوەى دۆخەکە لەدەست دەربچێت کارە راستەکە ئەنجام بدات و ڕێککەوتنەکە رابگرێت.

 

لەبەشێکى ترى تویتەکەدا خەزعەلى رێککەوتنەکە وەک کۆنترۆڵکردنى شنگال لە بەرژەوەندى رەجەب تەیب ئەردۆغان ناودەبات.