گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

كەتیبەكانی حیزبوڵڵا پێنج مەرج دادەنێت بۆ تێپەڕاندنی بودجە

2021.03.26 - 08:56
App store icon Play store icon Play store icon
كەتیبەكانی حیزبوڵڵا پێنج مەرج دادەنێت بۆ تێپەڕاندنی بودجە

ناس کورد-

وتەبێژی سەربازیی كەتیبەكانی حیزبوڵڵا لە عێراق، لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا پێنج مەرجى دەستنیشان کرد بۆ تێپەڕاندنى بودجە و پشکى هەرێمى کوردستان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەبو عەلی عەسكەری، وتەبێژی سەربازیی كەتیبەكانی حیزبوڵڵا لە عێراق (26ى ئازارى 2021) لە تویتێكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە پێنج مەرجى بۆ پەسەندکردنى بودجەى عێراق دیارى کرد.

 

لە تویتەکەدا عەسکەرى پێنج مەرجەکەى بەمجۆرە دەستنیشان کردووە "رادەستكردنی نەوت و گومرگی هەرێم، گێڕانەوەی فەسڵكراوەكانی هێزە چەكدارەكان، گێڕانەوەی بەشە خۆراكی بایەعی، گێڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ پێشوو، دۆزینەوەی كار بۆ بێكاران".

 

هاوکات  هۆكاری نمایشە چەکدارییەکەى دوێنێ (پێنجشەممە)ى گێڕایەوە بۆ گواستنەوەی چەند یەكەیەكی چەكداریی حەشدی شەعبی و "لەكاتی ئەو جموجوڵەدا پێیان باش بووە هەندێك داواكاریی بەڕێگەی خۆیان بگەیەنن" و دەڵێت "ئەو ڕێگایەش پەسەند نییە لای ئێمە".

 

وتەبێژەكەی حیزبوڵڵا جەختی لەوەش كردووەتەوە كە هیچ بەشە بودجەیەك بۆ هەرێمی كوردستان نییە تا نەوت و پارەی گومرگ ڕادەست نەكات و باسی لەوەشكردووە "نابێت دەست بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببرێت".  

دوێنێ پێنج شەممە، گروپى چەکداریی ڕەبعوڵڵا ڤیدیۆى بڵاوکردنەوەى هێزەکانى لەبەغدا بڵاوکردەوە، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا. 

 

 ڕەبعوڵڵا لەبەیاننامەیەکدا کە لەکاتى نمایشیکردنى هێزەکانى لەبەغدا بڵاویکردەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە چەند داواکارییەکى خستووەتەڕوو، لەوانە دابەزاندنى نرخى دۆلار و بەدیهێنانى خواستى پارێزگاکانى باشور لە بودجەدا.       

 

دەستەى حەشدى شەعبى لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، جموجۆڵى یەکەکانیان لە چوارچێوەى بڕیارەکانى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان و بەهەماهەنگییە لەگەڵ فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکان. 

 

جەختیشیکردووەتەوە، لیواکانى حەشد بەژمارە دەناسرێن نەک بەناونیشانى دیکە و بەڕێوەبەرایەتییەکانیش تەنها ناونیشانە فەرمییەکان هەڵدەگرن. 

 

لاى خۆیەوە، موقتەدا سەدر لە تویتێکدا (25 ئازاری 2021) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە نووسیویەتی: یەكێك لە میلیشیاكان پەنای بردووە بۆ نمایشی چەكداری وبڵاوەكردن لە شەقامەكانی بەغدا بۆ هەندێك داوكارای لەچەشنی دابەزاندنی نرخی دۆلار و منیش دەڵێم: پەنابردن بۆ چەك بۆ داواكاریی ڕەتكراوەیە و دەبێت حكومەت جارێكیتر ڕێگەی پێنەدا.