گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

هۆشدارى لە مەترسیی پاکژکەرەوەکانى دەست دەدرێت

2021.03.25 - 23:40
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارى لە مەترسیی پاکژکەرەوەکانى دەست دەدرێت

ناس کورد- 

کۆمپانیایەکى ئەمریکى هۆشدارى دەدات لە پاکژکەرەوەکانى دەست کە بۆ پاراستنى لە کۆرۆنا بەکاردەهێنرێن، ئەوەش بەهۆى بوونى ماددەیەکەوە کە هۆکارە بۆ دروستبوونى شێرپەنجە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى بلومبێرگى ئەمریکى (پێنجشەممە 25ى ئازارى 2021) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیاى فالیشور تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە تایبەتمەندى دەرمانەکان ئاماژەى بەوەداوە، چەندین جۆر پاکژکەرەوەى دەست کە لە بازاڕەکاندا بڵاوکراونەتەوە ڕێژەیەکى بەرز مادەى بەنزینیان تێدایە.

 

لەلایەکى ترەوە وەزارەتى تەندروستى ئەمریکا ڕونیکردووەتەوە، بەنزین ماددەیەک کە شێرپەنجە دروست دەکات و ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لە ڕیزبەندى ماددە مەترسیدارە باڵاکان دایناوە.

 

بەپێى ڕاپۆرتەکە، کۆمپانیاى فالیشۆر شيكردنەوەى بۆ 260 شوشە پاکژکەرەوەى 168 کۆمپانیاى جیاواز کردووە، دەرکەوتووە کە 17%ى نمونەکان ئاستێک بەنزینیان تێدایە کە ئاشکراکردنى ئاسانە، هەروەها 8%ى ڕێژەیەکى بەرزتریان تێدایە لەو ڕێژەیەى ئیدارەى دەرمان و خۆراک دایناوە.

 

دەیڤید لایت سەرۆکى جێبەجێکارى کۆمپانیاکە باسى لەوەکردوە، لەگەڵ ئاژانسى دەرمان و خۆراکى ئەمریکى لە پەیوەندیدان و ئەو ئەنجامە جێى نیگەرانییە و مەترسیەکانى تر تەندروستى گشتى پیشان دەدات.