گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پێشنیازى دانانى پلانێک دەکرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت

2021.03.25 - 23:06
App store icon Play store icon Play store icon
پێشنیازى دانانى پلانێک دەکرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى ئابورى و وەبەرهێنان ئاشکراى کرد، ئەگەر نرخی نەوت زۆر یارى نەکات و وەکو ئێستا بمێنێتەوە ئەوا پڕۆژە بودجەى تەواوکارى پێشکەش دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (25ى ئادارى 2021) عەلى لامیى، ئەندامى لیژنەى ئابورى و وەبەرهێنان و پەرلەمانتارى هاوپەیمانى سائیرون لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاندووە، نرخی نەوت لەئێستادا لەنێوان 65 بۆ 70 دۆلار بۆ بەرمیلێک یارى دەکات و جێگیر نیە، واتا دادەبەزێت و لەچەند کاتژمێرێکى تردا بەرز دەبێتەوە، بەڵام دۆخەکە بەوشێوەیەیە کە زۆر دانابەزێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەگەر نرخی نەوت وەکو ئێستا بمێنێتەوە ئەوا لەو نرخە بەرزترە کە لەبودجەکەدا دیارى کراوە و ئەوەش وادەکات لەدواى چەند مانگێک حکومەت بودجەى تەواوکارى پێشنیاز بکات بەهۆى زیادبوونى داهاتەوە و ئەوەش لەلایەن پەرلەمانەوە وەکو ساڵانى پێشوو دابەشدەکرێت بەسەر کەرتەکاندا.

 

لامیى باسى لەوەشکردووە، بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە نرخی نەوت بەجێگیرى نامێنێتەوە و ئەوەش کاریگەرى ڕاستەوخۆى بۆ سەر ئابورى زۆر وڵات هەیە، بەڵام بەتێکڕاى دۆخەکە گۆڕانکارییەکان چ بە بەرزبوونەوە یاخود بەدابەزینى نرخەکەى بەمنزیکانە زۆر نابن.