ناس کورد-
لەشارۆچکەی باتیفای سەربە قەزای زاخۆ، شەڕ لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا ڕوویدا و سوپای تورکیا ناوچەکە بۆردومان دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەوە، دەنگی بۆردومان و تەقەیەکی زۆر لە ناوچەکە دەبیسترێت و زیانەکانی نەزاندراوە.
بەرپرسانی ناوچەکە بە میدیاکانی نزیک لە حزبەکەیان ڕاگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ پەکەکە هێرشیکردووەتەوەسەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لەگوندی گرێبییە و دوای ئەوە تورکیا بۆردومانی بۆسەر ناوچەکە دەستپێکردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا میدیاکانی نزیک لە پەکەکە هیچ شتێکیان لەوبارەیەوە بڵاونکردووەتەوە.