گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

هەولێر؛ کەسێک دوای سێ جار دزیکردن دەستگیرکرا

2021.03.25 - 22:12
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ کەسێک دوای سێ جار دزیکردن دەستگیرکرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی سێ حاڵەتی دزیکردن دەستگیرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (پێنجشەممە 25ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "دوای ئاگاداركردنەوەمان بە بوونی 3 حاڵەتی دزیكردن لە ماركێتێك لە گەڕەكی (سەربەستی))، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەمان پێكهێنا و بە ماوەیەكی كەم توانیمان ناسنامە و شوێنی حەوانەوەی تۆمەتبارێك بە ناوی (ف.ع.ف) دەستنیشان بكەین و بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزییەكان، دەستگیری بكەین."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانیشتووی سنووری مووسڵ و خەڵكی بەرتلەیە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیراوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە."