گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەڤاڵ ئەبوبەکر باس لە ’’دەستلەکارکێشانەوە لە پۆستەکەی’’ دەکات

2021.03.25 - 19:58
App store icon Play store icon Play store icon
هەڤاڵ ئەبوبەکر باس لە  ’’دەستلەکارکێشانەوە لە پۆستەکەی’’  دەکات

ناس کورد-

پارێزگاری سلێمانی لەبارەی کوشتنی خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاند، بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان خوێن لە پەنجەی کەس نەهاتووە و لە بارەگا حزبییەکانەوە تەقە لە خۆپیشاندەران کراوە، ڕاشیگەیاند، ئاسانترین شت بۆ ئەو ئەوەیە واز لە پۆستەکەی بهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی (پێنجشەممە 25ی ئازاری 2021) لە بەرنامەی تاووتوێی کەناڵی "ئێن ئاڕتی" ڕایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی مانگی کانوونی یەکەمی 2020، چوونەتە ناو خۆپیشاندەران و پشتگیریان کردوون، بەڵام دواتر ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان گۆڕاون.

 

وتیشی، "بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان خوێن لە پەنجەی یەک خۆپیشاندەر نەهاتووە و ئەوە ئاشکرایە کە خۆپیشاندەران لە بارەگا حزبییەکانەوە تەقەیان لێکراوە و شەهید کراون."

 

دەربارەی بڵاوکردنەوەی هێزی ئەمنی لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند، "کاتێک ئاڕاستەی خۆپیشاندان دەگۆڕێت بۆ سوتاندنی دامەزراوەی حکومی پێویستە دامەزراوەکان بپارێزرێن، با خۆپیشاندەران بیانوتایە پارێزگاری سلێمانی خراپە و با دەست لەکاربکێشێتەوە، ئاسانترین شت بۆ من وازهێنانە لە پۆستەکەم، بەڵام ناکرێت ڕێگە بدەین دامەزراوە حکومییەکان وێران بکرێن، چونکە موڵکی خەڵکن."