گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئۆجالان ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.03.25 - 19:32
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئۆجالان ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد

نوسینگەی یاسایی سەدە ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی بارودۆخی تەندروستی و چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" وڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پەیوەندییەکە زۆر کورت بووە و دوای ماوەیەکی کەم بچڕاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە راگەیەنراوێکدا نوسینگەی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان (پێنجشەممە 25ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، دوای ماوەیەکی زۆر لە نەبوونی هیچ هەواڵێک لە ئۆجەلان ئەمڕۆ بنەماڵەکەی قسەیان لەگەڵ کردووە، بەڵام پەیوەندییەکەی زۆر کوری بووە و بچڕاوە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی نووسینگەی یاسایی سەدە:

 

“بنەماڵەی بریگرتەكانی ئێمە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم، ڤەیسێ ئاتاش کە لە ئیمڕاڵی  زیندانیی كراون، بۆئەوەی بریگرتەكانمان بتوانن پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بكەن، لەلایەن داواکاری گشتییەوە بانگهێشت کران.

 

پەیوەندییەکە کە محەمەد ئۆجالان برای بەڕێز ئۆجالان ئەنجامی دا، دوای ماوەیەکی کورت پچڕاوە ‌و بەردەوام نەبوە، هەروەها پەیوەندیی لەگەڵ بەڕێز حامیلی یەڵدرێم  زۆر کورت بوە، بەڵام بەڕێز عومەر خەیری کۆنار و ڤەیسێ ئاتاش، لە دژی هەلومەرجی گۆشەگیریی، ئامادەی پەیوەندییەكە نەبوون و ئیدانەیان کرد و ئەنجامیان نەدا.

 

وەک دەزانرێت لە ڕۆژی ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ەوە هیچ زانیارییەک لە بەڕێز ئۆجالان دەست نەکەوتوە، لە چاوپێکەوتنی دوایی ئێمە کە پارێزەرەکانمان ئەنجامیان دا،  ڕۆژی ٧ی تەباخی ٢٠١٩ بوو. دواتر لە ١٤ی ئاداری ٢٠٢١ لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەربارەی دۆخی تەندرووستیی بەڕێز ئۆجالان هەندێک هەواڵ بڵاوکرانەوە. دوای ئەوە ئێمە بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندرووستی بەڕێز ئۆجالان داوای چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوومان کرد کە مافێکی یاساییە، بەڵام هیچ وەڵامێکمان نەدراوەتەوە.

 

ئەمڕۆش بۆ زانینی دۆخی بەڕێز ئۆجالان، دیسانەوە هیچ ئاگاییەکمان دەست نەکەوت. سەردانی ئێمە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان لە بەندیخانەی ئیمڕاڵی، بەردەوام دەبێت. ئەوەندەی کە پەیوەندیی لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا کراوە، وتراوە کە بەجێگەنەهێنانی ئەو داواکارییە، قەبووڵ ناکرێت و ئەوەی خستووەتەڕوو کە ئەمە دوور لە یاسایە، دواتر پێوەندییەکە پچڕا.

 

ئەم بابەتە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین، بەرپرسان دەبێت بەپێی یاسا مامەڵە بکەن.”

 

نوسینگەی یاسایی سەدە