گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بەوێنە؛ دوای ونکردنی ڕێگە کۆڵبەرێکی کورد لەسەرمادا ڕەقبووەوە

2021.03.25 - 17:43
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ دوای ونکردنی ڕێگە کۆڵبەرێکی کورد لەسەرمادا ڕەقبووەوە

ناس کورد-

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەڵماسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بەهۆی سەرماوە ڕەقبووەوە و گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (پێنجشەممە 25ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "دوێنێ چوارشەممە کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس لە کاتی کۆڵبەری لە سنورەکانی ئەو شارە بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەستداوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەو کۆڵبەرە ناوی فەهیم مامدی قزل کەندی و تەمەنی 35 ساڵ بووە، بەهۆی تاریکی شەو ڕێگای لێ ون بووە و ڕەقی بردووەتەوە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تەرمی ئەو کۆڵبەرە بۆ ناوەندی دەرمانی سەڵماس گوازراوەتەوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە."

 

بەگوێرەی ئامارەکانی ئەو ڕێکخراوە مرۆییە، لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لانیکەم 238 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بوونەتە قوربانی کە لەو ژمارەیە 67 کەسیان گیانی لەدەستداوە.