کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد هێزە ئەمنییەکانی سودان بە زەبری هێز بڵاوەیان بە خۆپیشاندەرانی بەردەم بارەگای وەزارەتی بەرگری کرد و بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکانەوە 14 کەس کوژران و دەیانی تریش برینداربوون. . بەیانی ئەمرۆ دووشەممە 3ى حوزەیران هێزەئەمنییەکانی سودان چوونە سەر خۆپیشاندەانی بەردەم وەزارەتی بەرگری لە خەرتوومی پایتەخت و بەهۆیەوە گرژی لەنێوانیان دروستبوو و دواتر هێزە ئەمنیەکان خێوەتەکانی خۆپیشاندەرانیان سوتاندووەو بۆ بڵاوەپێکردنیان تەقەیان لێکردوون. . چالاکوانانی خۆپیشاندانەکان دەڵێن 14 کەس بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکانەوە کوژراون بەڵام لیژنەی باڵای تەندروستی سودان باس لە کوژرانی 9 خۆپیشاندەر دەکات. . هاوکات چەند میدیایەکی ناوخۆیی سودان بڵاویانکردەوە هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرای سودان، هەر ئەمڕۆ هەڵیکوتاوەتە سەر نەخۆشخانەی سەرەکی خەرتوم و ئەو بریندارانەی دەستگیرکردووە کە دوای گرژییەکان بۆ نەخۆشخانە گوازرابونەوە. . جگەلەوە بەهۆی ئاڵۆزبوونی بارودۆخەکەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی خەرتووم داخران، و سەندیکای پیشەوەرانی سودانیش داوای کردووە مانگرتنی سەرتاسەری ڕابگەێینرێت. . لەکاردانەوەی ڕوداوەکە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سودان داوای لەسوپا کردووە خۆی لە بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران بپارێزێت. . بەهۆی ڕێکنەکەوتنی ئۆپۆزسیۆن و ئەنجومەنی سەربازی سودان لەسەر پێکهێنانی حکومەت، خۆپیشاندان و مانگرتنەکانی دژ بە ئەنجومەنی سەربازی توندتر بوون. .