گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتى مامۆستایان لەبارەى دابەشکردنى موچە بەبێ لێبڕین رونکردنەوە دەدات

2021.03.25 - 15:20
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى مامۆستایان لەبارەى دابەشکردنى موچە بەبێ لێبڕین رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

سەرۆکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان ڕایگەیاند، بەپێى ئەو بەڵێنانەى کە پێشتر حکومەت لەبارەى زۆربوونى داهاتى ناوخۆییەوە پێیداون پێشبینى دەکەن مانگى داهاتوو موچەى مامۆستایان بێ لێبڕین دابەشبکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد گەرمیانى سەرۆکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان لەلێدوانێکى تایبەتدا بۆ "ناس کورد" رایگەیاند، لەگفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتى هەرێمدا بەردەوام دوو فشاریان کردووە یەکەمیان موچە لەکاتى خۆیدا دابەشبکرێت و دووەمیش بەبێ لێبڕین، ئەوانیش بەڵێنى ئەوەیانداوە سەرەتا 30 ڕۆژ جارێک موچە دابەشبکەن کە سێ مانگە بێ گرفت بەڕێوەدەچێت.

 

وتیشى "حکومەت بەڵێنى ئەوەیداوە کە بارى دارایى باشببێت موچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکات و ئەمڕۆ خەریکە ئەو بەڵێنانە دەبنە ئەمرى واقیع، بەهۆى ئەوەى نرخى نەوت بەرزە و خۆشیان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن داهاتیان زۆربووە و باجیان لەسەر هەموو شتێک داناوە و یاسایى چاکسازیش ڕۆڵى هەبووە".

 

سەرۆکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەگەر بودجەکە پەسەند بکرێـت و تاڕادەیەک کێشەکانى هەرێم و بەغداش چارەسەر بن و هەروەها داهاتی ناوخۆیش بەو شێوەیە زیادى کردوە ئیتر کاتى ئەوە هاتووە پێشبینى بکەن حکومەت بەڵینەکانى جێبەجێ بکات.

 

لەبارەى کاتێکى دیاریکراو بۆ بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى لێ بڕینى موچەى مامۆستایان لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە، ئەحمەد گەرمیانى وتى "تازە ئەم مانگەش تێپەڕى بەڵام من پێشبینى دەکەم بۆ مانگى داهاتوو حکومەت بەبێ لێبڕین موچە دابەشبکات".