گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کچەزای شاژنی بەریتانیا سێیەم مناڵی لە گەرماوی ماڵی خۆیان بوو

2021.03.25 - 15:02
App store icon Play store icon Play store icon
کچەزای شاژنی بەریتانیا سێیەم مناڵی لە گەرماوی ماڵی خۆیان بوو

ناس کورد-

 

زارا تینداڵى کچەزاى گەورەى شاژنی بەریتانیا مناڵێکى دیکەى لەناو گەرماوى ماڵى خۆیاندا بوو، بەوەش نەوەیەکى تر بۆ ئەندامانى خێزانى شاهانە زیادیکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی کەناڵى (CNN) کە " ناس کورد " بەدواداچوونى بۆ کردووە (25ى ئادارى 2021) زارا تینداڵى کچەزایى شاژنى بەریتانیا مناڵى ترى بووە لەناو گەرماوەکەى ماڵەوەی خۆیان لەگلوسشتەر شایرى باشوورى خۆرئاواى ئینگلتەرا.

 

تینداڵ لەسەر مناڵبوونەکەى ڕایگەیاندووە، چووەتە هۆڵى وەرزشى و هەروەها گەرما و ڕاخەرێکى ڕاخستووە و خاولى و چەند کەرەستەیەکى تریشى داناوە.

 

زارا تینداڵ کچى شاژنە ئانە کە دووەم منداڵى شاژنە و ئامۆزاى شازادە ولیام و هارییە و هەروەها نەوەى دەیەمى شاژنە ئەلیزابێسە .

 

لاى خۆشیەوە وتەبێژى ئەو دوو هاوسەرە بە کەناڵەکەی ڕاگەیاندووە ، مناڵەکە ناونراوە لۆکاس فیلیپ و کێشى 8 پاوەن و 4 ئۆنسەیە لەکاتى لەدایکبوونیدا.

 

مایک تینداڵى هاوسەریشى وتوویەتى، دوو مناڵەکەى دیکەیان بەناوەکانى گرێس و لینا لەماڵەوە نەبوون لەکاتى لەدایکبوونى مناڵە نوێیەکەیان.

 

وتەبێژى کۆشکى باکینگهامیش دەڵێت، شاژنە ئەلیزابێس و هاوسەرەکەى دڵخۆشن بەو هەواڵە و هیواخوازن سەردانیان بکەن گەر دۆخەکە ڕێگرى نەکات.

 

مایک باسى لەوەش کردووە، زارا تەندروستیەکى باشى هەیە و لەگەڵیدایە و بەردەوامیش جەنگاوەر بووە و ئەوانیش ناتوانن حوکم بەسەر ژنێکدا بدەن کە دەبێت بەدۆخێکدا تێپەڕێت لەکاتى مناڵبووندا و مناڵبوونیش لەماڵەوە چەند تایبەتمەندییەکى هەیە.