گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى پەروەردە راگرتنى خوێندنى درێژکردەوە

2021.03.25 - 14:30
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى پەروەردە راگرتنى خوێندنى درێژکردەوە

ناس کورد-

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا وادەى راگرتنى خوێندن درێژبکاتەوە  تا هەشتى نیسان، ئەو قوتابخانانەش کە تاقیکردنەوەیان نەکردووە لەو ماوەیەدا تاقیکردنەوە ئەنجام بدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی پەروەردە  لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دراوەتە "ناس کورد" (25ی ئازاری 2021) ڕایگەیاندووە، جگە لە قۆناغی 12ی ئامادەیی پرۆسەی خوێندن لە قۆناغەکانی 1ی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی تاوەکو 8ی نیسانی 2021 ڕاگیراوەو تەنها بۆ تاقیکردنەوەکانی 20 نمرەی نوسینەکی لەو قوتابخانانە دەوام دەکرێت کە تاقیکردنەوەیان نەکردووە.

 

 دەقی ڕاگەنراوەکە:

 

راگەیەندراوێک لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا لە  رێکكەوتی  ١ ی ٣ ی ٢٠٢١، وە لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ پێنج شەممە رێککەوتی ٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١، بەرێزان ( وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان ) ، لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون ومردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئاماژە بە هەڵسەنگاندنی تەندروستی، بریاردرا :

 

١- جگە لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی - ناحکومی )  سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن دەوام تا رێککەوتی ٨ ی ٤ ی ٢٠٢١، تەنها بۆ ئەنجامدانی  هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەکانی (٢٠) نمرەی نوسینەکی لە قوتابخانە حکومییەکان و تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لە قوتابخانە ناحکومییەکان دەبێت . پاشان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخی تەندروستی دەکرێتەوە.

 

٢ - هەموو ئەو قوتابخانە حکومیانەی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەی(٢٠) نمرەی نووسینەکیان کردووە دەوامیان  

تا ٨ی ٤ی ٢٠٢١، رادەگیرێت .

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە

       ٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١