کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند،لە ئاکامی گوتار و نوسینی پێشتری چەند کەسێکى باڵادەست و بەشێک لە ڕاگەیاندنەکانى یەکێتی بە زمانی زبر و دور لە ئەتەکییەتی سیاسی هێرشیان کردە سەر پارتی، بەڵام بەهۆی جەژنی ڕەمەزانەوە، هەموو جۆرە گوتار و نوسینێکى گرژ کە پێی دەوترێت شەڕی ڕاگەیاندنی لە تەواوی دامودەزگاکانیان ڕادەگرن.
مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و لەسەر فەرمانی مەسعود بارزانی و بۆ خزمەتی پڕۆسەى سیاسی و بۆ ڕەواندنەوەى دڵەڕاوکێی خەڵک، لە تەواوی دەمودەزگاکانی ڕاگەیاندنی پارتی شەڕی ڕاگەیاندن رادەگرن.
مەحمود محەمەد دەشڵێت، "ئەم بارودۆخە هەستیارەى ناوچەکە و عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی، کەشێکى ئارام و تەحەمول و لەخۆبوردەیی زیاترمان لێ دەخوازێت."