گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرکونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی لەبارەى پێدانی ڤیزا رونکردنەوە دەدات

2021.03.25 - 11:37
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی لەبارەى پێدانی ڤیزا رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند، تا چوارى مانگی داهاتوو پێدانی ڤیزا راگیراوە و هیچ گۆڕانکارییەک لە مەرجەکاندا نەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی لە ئاگادارییەکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (25ی ئازاری 2021) ڕایگەیاندووە، "بە رەچاوکردنی داخرانی مەرزەکانی نێوان ئێران و عێراق تا (4ی نیسانی 2021) پێدانی ڤیزا لەم سەرکونسوڵگەرییە راگیراوە و هیچ گۆرانکارییەک لە مەرجەکانی وەرگرتنی ڤیزادا نەکراوە".

 

باسی لەوەشکردووە، بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە بەشێک لە راگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان لە زاری کۆمپانیاکانی تایبەتمەند بە وەرگرتنی ڤیزا لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بە تەواوی دوورە لە راستییەوە.

 

 پێشتر ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزای ئێران (24ی ئازاری 2021) لە ئاگادارییەکدا کە "ناس کورد"  بەدواداچوونی بۆ کردبوو ڕایگەیاند، گۆڕانکاریی لەمەرجەکاندا کراوە و هاوڵاتیان دەتوانن داواکاری ڤیزای ئێران پێشکەش بکەن بەبێ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا.