گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راوێژکارى دارایی کازمى هاتە سەر هێڵى مشتومڕەکانى گۆڕینى نرخى دۆلار

2021.03.25 - 08:41
App store icon Play store icon Play store icon
راوێژکارى دارایی کازمى هاتە سەر هێڵى مشتومڕەکانى گۆڕینى نرخى دۆلار

ناس کورد-

راوێژکارى دارایی سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، مشتومڕى کوتلە سیاسییەکان لەبارەى نرخى دۆلار پشێوى لەبازاڕ دروستکردووە و زانیارییە جیاجیاکان لەو بارەیەوە پشتیان بە پێشبینى هەڵە بەستووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى "سەباح" ى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە 25 ى ئازارى 2021 رایگەیاند، مشتومڕى نێوان کوتلە سیاسییەکان لەسەر پرسى گۆڕینى نرخى دۆلار کاریگەرى لەسەر خواست و خستنەڕوو دروستدەکات و پشێوى لەجموجۆڵى بازاڕ لێدەکەوێتەوە، بەتایبەت کە پێشبینییەکان لەو بارەیەوە تا ئێستا یەکلایی نەکراونەتەوە.

 

وتیشى "بەرزکردنەوەى نرخ بۆ یەک جارە و بەردەوام نابێت بۆ داهاتوو، پێموایە ئەو زانیارییە جیاجیانە پشتیان بە پێشبینى هەڵە بەستووە".

 

راوێژکارەکەى کازمى پێشبینیدەکات ئاستى بەرزبوونەوەى نرخەکان لەداهاتوودا سەقامگیر دەبێت و بەم دۆخەى ئێستا نامێنێنەوە.

 

ماوەى چەند رۆژێکە بەشێک لە پەرلەمانتاران بانگەشەى دابەزاندنى بەهاى دۆلار دەکەن لەناو پڕۆژەى بودجە، ئەوەش شڵەژانێکى گەورەى لەبازاڕدا دروستکرد و نرخى 100 دۆلارى بۆ 142 هەزار دینار داشکاند، بەڵام دواتر نرخەکە بەرەو سەرەوە هەڵکشایەوە.