گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەنجامێکى شۆکهێنەرى توێژینەوەیەک لەبارەى بەکارهێنانى حەبى ڤیاگراوە 

2021.03.24 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامێکى شۆکهێنەرى توێژینەوەیەک لەبارەى بەکارهێنانى حەبى ڤیاگراوە 

ناس كورد-

توێژینەوەیەکی پزیشکی ئاشكرايكرد،بەکارهێنانی حەبی ڤیاگرا کە بە زۆری بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لاوازی سێکسی و ڕەپبوونی چوکی پیاوان بەکاردێت، سوودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی ئەو پیاوانەی کە تەمەنیان هەڵکشاوە وبەدەست چەندین کێشەی تەندروستییەوە دەناڵێنن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی"دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی (24ی ئازاری 2021) لە هەواڵێکدا کە" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێ ئەوەی دەرخستووە کە بەکارهێنانی حەبی ڤیاگرا یارمەتی درێژکردنەوەی ژیانی پیاوان دەدات و لە کێشە تەندروستییەکانی دڵ و هەوکردنی خوێنبەرەکان دەیان پارێزێت".

 

ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئەوەی خستووەتەڕوو"توێژینەوەکە بۆ گەیشتن بە ئەنجامی ڕاست و دروست تاقیکردنەوەی لەسەر زیاترلە 18هەزار پیاو کردووە کە پێشتر توشی هەوکردنی خوێنبەرەکان ولاوازی ڕەپبوونی چوک بوونەتەوە".

 

ئاماژە بەوەکراوە " 16 هەزار و 500 کەس لەو پیاوانە ڤیاگرایان پێ دراوە کە ناسراوە  بە (حەبی شین) لە کاتێکدا دووهەزار کەسیان دەرمانی  (پرۆستدیلیان) پێ دراوە کە خوێنبەرەکان فراوان دەکات و یارمەتیی ڕژانی خوێن دەدات بۆ ئەندامی زاوزێی پیاو".

 

مارتن هۆڵزمان، کە یەکێکە لەو توێژەرانەی کەبەشداری توێژینەوەکەیان کردووە  لەو باریەوە وتویەتی "ئەو کەسانەی ڤیاگرایان پێ دراوە زیاتر لەو کەسانە ژیاون کە پرۆستدیلیان وەرگرتووە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخستووە کە پەیوەندییەکی تەندروستی نێوان ڤیاگرا و بەکارهێنانی هەیە، بەڵام تائێستا نەمانزانیووە شرۆڤەکەی چییە".

 

ئەوەشی وتووە "لاوازی سێکسی لەنێوان پیاواندا بەهەردوو دەرمانەکە چارەسەردەکرێت، ڤیاگرا، یان دەرزی پرۆستال، کە خوێنبەرەکان فراوان دەکات".

 

پێشترپسپۆڕان ئامۆژگاری ئەو نەخۆشانەیان دەکرد کە نەخۆشی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانیان هەیە کە نابێت حەبی ڤیاگرا بەکاربهێنن، چونکە فشاری خوێن لە لەشی مرۆڤدا کەم دەکاتەوە ئەوەش کاتێک کاردەکات بۆبردنی خوێن بۆچوک، کە ئەوەش هەڕەشەی توشبوون بەجەڵتەی دڵ دەکات".