گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوا دەکرێت توندترین سزا بدرێ

دەستگیرکردنى کچێکی ’نیمچە ڕووت’ لە شەقامەکانی سعودیە[ڤیدیۆ]  

2021.03.24 - 21:47
App store icon Play store icon Play store icon
دەستگیرکردنى کچێکی ’نیمچە ڕووت’ لە شەقامەکانی سعودیە[ڤیدیۆ]  

ناس کورد-

میدیاکانی وڵاتی سعودیە بڵاویانکردەوە، پۆلیسی شاری ریازى پایتەختی ئەو وڵاتە شەوی ڕابردوو کچێکیان دەستگیرکردووە کە بەنیمچە رووتی لەناو ئاپۆڕای گەنجان و خەڵکی ئەو شارە سوڕاوەتەوە کەبەمەبەستی بینینی فێستیڤاڵێکی هونەری لەوشوێنە بوون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک کە لەماڵپەڕی"ئەلخەلیج 356"ى سعودی ( 24ی ئازاری 2021) بڵاوکراوەتەوە و"ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، دەرکەوتووە "کە کارمەندێکی پۆلیسی شاری ڕیاز کچێکی نیمچە ڕووت لەگەڵ هاوڕێکەی دەستگیر دەکات کە بەدەم جگەرەکێشان و سنگی نیمچە ڕووتەوە لە نێو ئاپۆڕای خەڵک دەسوڕێتەوە".

 

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەکە "کچەکە پانتۆڵێکی کابۆ عەزێیەکی تەنک ڕووتی لەبەرە و قژی بەرداوەتەوە و بەڕوونی بەشێکی زۆری سنگی بەدەرەوەیە، بۆیە بووەتە جێگای سەرنجی خەڵک و ئەو گەنجانەی کەلە شەقامەکدا بوون".

 

گرتەکە ئەوەشی دەرخستووە "کە ڤیدیۆکە لە شەودا تۆمارکراوە ئەو کچەش وەک میدیاکانی سعودیە باسیان کردووە بەمەبەستی بینینی فێستیڤاڵێکی هونەری کە لەشاری ریازدا سازکراوە لەوێ بووە".

 

لای خۆیشەوە شاکر بن سلێمانی تویجری، وتەبێژی پۆلیسی شاری ڕیاز لەبارەی گرتە ڤیدیۆکەوە بەمیدیاکانی وڵاتەکەی وتووە "هێزەکانمان هەرلەو شەوەدا جگە لەو کچە نۆ ئافرەت و کچی دیکەشیان دەستگیرکردووە کە پابەندی کلتور و ڕێنماییەکانی ڕەفتاری گشتی نەبوون، بۆیە بەگوێرەی یاسای سزادانی سعودیە مامەڵەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت".

 

جێی ئاماژەیە بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتی سعودیەی تۆڕەکرد و داوایانکرد هێزە ئەمنییەکان بەتووندترین شێوە سزای ئەوانە بدات کەڕێچکەی نەرێت و کەلتوری کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای وڵاتەکەیان دەشکێنن.