گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەیمانگایەکى فەلەکى یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان و جەژنى دیارى کرد

2021.03.24 - 21:27
App store icon Play store icon Play store icon
پەیمانگایەکى فەلەکى یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان و جەژنى دیارى کرد

ناس کورد- 

پەیمانگاى نیشتمانى بۆ توێژینەوەى فەلەکى لە میسر یەکەم رۆژى مانگى رەمەزان و جەژنى ئەمساڵى دیارى کرد، ئەوەش بەپێى حساباتە فەلەکییەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەزگاکانى هەواڵى میسر (چوارشەممە، 24ى ئازارى 2021) لە زارى پەیمانگاى نیشتمانى بۆ توێژینەوەى فەلەکى لە هەواڵێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاویانکردەوە، یەکەم ڕۆژى رەمەزانى ئەمساڵى کۆچى 1442 دەکەوێتە ڕۆژى سێشەممە 13ى 4ى 2021ى زایینى.

 

ئەوەش هاتووە، دەرکەوتنى هيلالى مانگى ڕەمەزان لە کاتژمێر 4:31 خولەکى بەیانى ڕۆژى دووشەممە 12ى 4ى 2021 دەبێت بە کاتى قاهیرە.

 

پەیمانگاکە ئەوەشى ڕونکردەوە، لەکاتى خۆرئاوابونى ڕۆژى یەکشەممە 11ى 4ى 2021 هیلالى مانگى نوێ دەرناکەوێت لە سەرجەم وڵاتانى عەرەبى و ئیسلامى، بۆیە 12ى 4ى 2021 تەواوکەرى مانگى شەعبان دەبێت و ڕۆژى سێشەممە یەکەم ڕۆژى ڕەمەزان دەبێت.

 

باس لەوەشکراوە، ڕەمەزان 30 ڕۆژى تەواو دەبێت و کۆتا ڕۆژى دەکەوێتە چوارشەممە 12ى 5ى 2021 و 13ى هەمان مانگ یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان دەبێت.