گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لیژنەی دارایی: سێ هۆكار لە پشت مشتومڕی نرخی دۆلارەوەیە

2021.03.24 - 19:57
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی دارایی: سێ هۆكار لە پشت مشتومڕی نرخی دۆلارەوەیە

ناس کورد-

هەیسەم جبوری سەرۆكی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند سێ هۆكاری سەرەكی لەپشت دروستكردنی پشێوین لەبازاڕەكانی دراو و ئەو مشتومڕەی لەسەر نرخی دراو هاتووەتەوە كایەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جبورى لە مێزگردێكی ئەلەكترۆنی داخراودا لە كڵاب هاوس كە نوێنەری "ناس" بەشداریی تێدا كردووە (24 ئازاری 2021) باسی لەوەكرد بەشی زۆری پەرلەمانتاران هێشتا لایان ڕوون نییە دیاریكردنی نرخی دراو لە دەسەڵاتی بانكی ناوەندی و لایەنی حكومییە و پەیوەندی بەپەڕلەمانەوە نییە.

 

هەروەها وتیشی "وروژاندنی نرخی دۆلار هاوكاتە لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەمەش بەشێكە لەهەڵمەتی پێشوەختەی هەڵبژاردن و هەندێك لەپەرلەمانتارەكان دەیانەوێت هەڵوێست بۆ دەنگدەران تۆمار بكەن بەبێ گوێدانە ئەوەی ئەوە كاری ئەوانە یان نا".

 

سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو هەندێ سیاسەتوان و خاوەن بانكی ئەهلی هەن چەندەها ترلیۆن دیناریان هەیە و زیانیان كردووە لە دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، ئەوانەش ئێستا كەوتوونەتە جوڵە و میدیاكان دەجوڵێنن و وتی "بەلێكدانەوەی خۆم ئەو خاوەن بانك و پارەدارانە سەفقەیان لەگەڵ هەندێ كەناڵی تەلەفزیۆنی كردووە بۆ ڕیكلام كردن لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەهیوای ئەوەی گوشار دروست بكەن".