گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عێراق و ئەمەریکا لەسەر ڕادەستکردنەوەى داواکراوانى تیرۆر ڕێککەوتن 

2021.03.24 - 18:16
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق و ئەمەریکا لەسەر ڕادەستکردنەوەى داواکراوانى تیرۆر ڕێککەوتن 

ناس کورد- 

سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى عێراق لەگەڵ باڵیۆزى ئەمەریکا لەسەر بابەتى ڕادەستکردنى داواکراوانى تیرۆر کۆبووەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى (چوارشەممە، 24ى ئازارى 2021) لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە بڵاویکردەوە، فائق زێدان سەرۆکى ئەنجومەنەکە لەگەڵ ماسیو تۆلەر باڵیۆزى ئەمەریکا لە بەغدا کۆبووەتەوە.

 

سەبارەت بە تەوەرى سەرەکى کۆبونەوەکە لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە کۆبونەوەکە گفتوگۆیان لەسەر ڕادەستکردنى داواکراوانى تیرۆر لەلایەن دادگاکان و پشتگیریکردنى لێکۆڵینەوەى نێودەوڵەتى لە تاوانەکانى داعش کردووە.

 

ئەوەش هاتووە، هەروەها باس لە پشتگیرى تیمى نێودەوڵەتى "یونیتاد" کراوە کە ڕاسپێردراوە بۆ کۆکردنەوەى سەرجەم بەڵگەکان لەسەر ئەو تاوانانەى ڕێکخراوى داعش ئەنجامى داون.