گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو بەرهەمانەى ئەمشەو ئەپڵ ڕایدەگەیەنێت چین؟

2019.06.03 - 12:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو بەرهەمانەى ئەمشەو ئەپڵ ڕایدەگەیەنێت چین؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەمشەو کاتژمێر هەشت با کاتی کوردستان، 3ی حوزەیرانی 2019، کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەران (WWDC)ی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی دەستپێدەکات کە بڕیارە چەند بەرهەمێکى نوێی ئاشکرا بکات کە گرنگترینیان سیستەمی بەگەڕخەری نوێی (IOS13)یە. کۆنگرەکە لەژێر ناوی .Write code. Blow minds (کۆد بنوسە. سەرسامیان بکە.) لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و تا 7ی مانگ بەردەوام دەبێت. کەمتر لە حەوت کاتژمێر ماوە بۆ دەستپێکردنی کۆنگرەکە و وا بڕیارە چەندین نوێکاری گرنگ و تایبەتمەند لە سیستەمە بەگەڕخەبەرکانى لە ئایفۆن و ماک و ئەپڵ وۆچ بکات. گرنگترین نوێکارییەکان، وەشاندنی نوێی سیستمی (IOS13) بۆ ئایفۆن و ئایپاد، ئەو سیستمە نوێیە دەیان نوێکاری و تایبەتمەندی نوێی تێدایە کە لە هەموویان گرنگتر دۆخی تاریکە (Dark Mode)، چاکترکردنی ئەپی تەندروستى و دەیان ئەپی تایبەتى کۆمپانیاکە. لەبارەى ئەپڵ وۆچ، لەوانە لەمەودوا بتوانیت لە کاتژمێرە ئەلیکترۆنییەکەوە ئەپەکان داببەزێنیت و چیتر پێویستى بە ئایفۆن نەبێت.