گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هاووڵاتیانى هەرێم ئاگادار دەکرێنەوە ’وەرگرتنى ڤیزاى ئێران گۆڕانکاریى بەسەردا هات’

2021.03.24 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
هاووڵاتیانى هەرێم ئاگادار دەکرێنەوە ’وەرگرتنى ڤیزاى ئێران گۆڕانکاریى بەسەردا هات’

ناس کورد- 

ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزای ئێران لە هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە بە نیازی گەشتکردنن بۆ ئێران وەرگرتنی ڤیزا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و ئاشکراشیدەکات، لە ڕۆژی شەممەوە داواکاری وەرگرتنی ڤیزای ئێران دەستپێدەکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزای ئێران (24ی ئازاری 2021) لە ئاگادارییەکدا کە "ناس کورد"  بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، وەک دەزانن پێشتر لە سلێمانی لەکاتی وەرگرتنی ڤیزای ئێران پێویست بوو کەسەکە پشکنینی کۆرۆنا بکات ئەوکات ڤیزای پێدەدرا بەڵام لەئێستادا گۆڕانکاری کراوە و دەتوانن داواکاری ڤیزای ئێران پێشکەش بکەن بەبێ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا، واتە بۆ وەرگرتنی ڤیزاکە پشکنینی کۆڕۆنا پێویست نیە.

 

ئاشکراشیکردووە، لەڕۆژی (شەممە،27-3-2021)ەوە داواکاری پێشکەشکردنی ڤیزای ئێران دەستپێدەکاتەوە، هەروەها بۆ سەر مەرز پشکنین پێویستە ئەنجام بدرێت و نابێت 72 کاتژمێر تێپەڕبووبێت بەسەر پشکنینەکەدا.