گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دابەشکردنی موچە

دارایی هەرێم لەسەر کاتی دابەشکردنی موچە ڕوونکردنەوە دەدات

2021.03.24 - 15:55
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی هەرێم لەسەر کاتی دابەشکردنی موچە ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی هەرێم جەختی کردەوە، دابەشکردنى موچە سبەینێ لەوادەى خۆیدا دەستپێدەکات، سەرەڕاى ئەوەى لەدامودەزگاکان پشووى فەرمییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد"، (24ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، سەرەڕای ڕاگەیاندنی پشوو بەبۆنەی نەورۆزەوە بەڵام دابەشکردنی مووچە لەکاتی دیاریکراودا و لە ڕۆژی پێنجشەممە (25ی ئازاری 2021) دەستپێدەکات.

 

باسی لەوەشکرد، دابەشکردنی موچە بەپێی ئەو خشتەیەی دیاریکراوە دابەشدەکرێت.

 

بەپێی ئەو خشتەی پیشتر بڵاوکراوەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری، وەزارەتی ناوخۆ، هێزەکانی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، لیوای نەوت و گاز، بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێم دابەشدەکرێت.


هەروەها ڕۆژی هەینی موچە هیچ وەزارەتێک دابەش ناکرێت و ڕۆژی شەممە موچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، موچەی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

me_ga.php?id=2956