گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دارایی لەبارەى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیر بەهۆی نرخی دۆلار ڕوونکردنەوە دەدات

2021.03.24 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی لەبارەى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیر بەهۆی نرخی دۆلار ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی عێراق ئەو لێدوان و دەنگۆیانەى ڕەتکردەوە کە بەناوی عەلی عەلاوی، وەزیری داراییەوە بڵاوکراونەتەوە کە گوایە هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەى کردبێت ئەگەر هاتوو نرخی دۆلار بگەڕێننەوە دۆخی پێشووی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی دارایی عێراق (24ی ئازاری 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد " کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد "هەندێک کەناڵی تەلەفزیۆنی و ئاژانسی هەواڵ و لێدوانی هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوەیان خستووەتە پاڵ وەزیری دارایی کە وتویەتی کە ئەو دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش دەکات ئەگەر دەستکاری بەهای دینار بکرێت بەڕانبەر بە دۆلار". 

 

 لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە"وەزارەت سەرلەبەری ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە و جەختدەکەینەوە کە ئەو هەواڵە ناڕاست و چەواشەکارن".

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (چوارشەممە، 24ی ئازاری 2021) لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆکاری سەرەکی پەسەندنەکردنی بودجەی ئاشکرا کرد و ماجد وائیلی ئەندامى پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی لەو بارەیەوە وت "لیژنەی دارایی سەرجەم بڕگەکانی بودجەی تەواو کردووە کە تەنها مادەی 11ی ماوە، هەروەها ڕێککەوتنێک لەگەڵ هەرێم کراوە لەو بوارەدا و هاوکێشەیەکی نوێ داڕێژراوە کە هەرێم ناچار دەکات بەشە نەوت و نانەوتییەکانی ڕادەست حکومەتی فیدڕاڵی بکات، بۆیە ناکۆکی دروست بوو و بودجە دەنگی لەسەرنەدراوە ".