ناس کورد-
ئەنجومەنى دادوەرى عێراق، سەرۆک و جێگر و ئەندامانى دادگاى باڵاى فیدراڵى هەڵبژارد و ناوەکان ئاڕاستەى سەرۆک کۆمار دەکرێن بۆ پەسەندکردنیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى ئەنجومەنەکە 24ى ئازارى 2021 کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى ئەمڕۆ کۆبووەتەوە و پێکهاتەى نوێی دادگاى فیدراڵى هەڵبژاردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێکهاتەکە رەوانەى سەرۆک کۆمار دەکرێت بۆ ئەوەى بەفەرمى مەرسومى کۆمارى بۆ دەستبەکاربوونیان دەربکرێت.
پەرلەمانى عێراق 18ى ئازارى 2021، پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵی پەسەندکرد، بەوەش دادگاکە جارێکى تر دەستبەکارەکانى دەکاتەوە، کە لە ناوەڕاستى 2019 ەوە پەکیکەوتووە بەهۆى مردن و خانەنشیبوونى چەند ئەندامێکییەوە.