گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەى ببینە

بەهۆی ئابڕوچوونە سێکسییەکانەوە سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا دەستی بە گریان کرد

2021.03.24 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی ئابڕوچوونە سێکسییەکانەوە سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا دەستی بە گریان کرد

ناس کورد-

بەهۆی زۆربونى کەیسەکانى ئابڕووچون و دەستدرێژى سێکسى بۆ سەر ژنانى وڵاتەکەى، سەرۆک وەزیرانى ئوسترالیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەستى کرد  بە گریان و چەند بەڵێنێکی دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سکوت مۆریس، سەرۆک وەزیرانى ئوسترالیا لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدوداداچوونى بۆ کردووە (24ى ئادارى 2021) وتى، "هەست بە شۆک دەکەم".

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی و تۆمارى دەنگی سێکسی پەرلەمانتار و بەرپرسانی ئوسترالیا لەناو هۆڵ و ڕێرەوەکان و شوێنی نوێژکردنی پەرلەمان، کۆمەڵگا و حکومەتی ئەو وڵاتەی هەژاند و کاردانەوەی توندی کەوتەوە.

 

زیاتر بخوێنەوە: ئەنجامدانى کارى سێکسى لەشوێنى نوێژکردندا ’تۆمارێکى ڤیدیۆیى لە پەرلەمانەوە’

 

لەبارەى ئەو تۆمەتانەى کە ئاڕاستەى دەکرێن بەوەى شکستى هێناوە لە تێگەیشتن لە توڕەبوونى ژنان لە هەندێ کەلتورى فرێودەر و توندى پیاوان، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا بەڵێنى ئەوەشیدا کە پەرلەمان لەو جۆرە تاوانانە پاکبکاتەوە و وتیشى، "دەبێت ئەوە ماڵە چاک بکەین و سیاسەتیش لەسەر ئەو شتانە بخەنە لاوە و دەشبێت ئەو کێشەیە دەستنیشان بکەن و بیناسن و دواتریش چارەسەرى بۆ بدۆزینەوە".

 

سکوت مۆریس بەڵێنى ئەوەشیدا کچەکانى و ژنەکەى و دایکى وەکو پاڵنەرێک بۆ چاکسازى بخاتەگەڕ، ئەوەش بۆ سەلماندنى پێچەوانەى ئەو کەلتورەى کە پێوایە تەنها پیاوان دەتوانن ئەوەى بیانەوێت بیکەن.

پێشتر ڕەخنەى ئەوە لە مۆریس گیرا بەهۆى مامەڵەکانى لەگەڵ ئەو ڕوداوانە و هەروەها ئامادەنەبوون بۆ بینینى ناڕازییەکان لەسەر ئەو ڕوداوانە تەنها داواى کردبوو ئەوانەى ڕێپیوانیان کردووە لە پەرلەمان لەگەڵیاندا دابنیشێت بەڵام ئەوان ڕەتیان کردەوە و وتیشیان لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە لەگەڵى دانانیشن.

 

لە ماوەکانى ڕابردوو چەند ڕوداوێکى دەستدرێژى و گێچەڵپێکردنى سێکسى لەناو پەرلەمانى ئەو وڵاتە ڕوویاندا وچەند وێنە و گرتەیەکى ڤیدیۆى بڵاو کرانەوە کە فەرمانبەرانى حکومەتى ئوسترالیا لەناو باڵەخانەى پەرلەمانى ئەو وڵاتە سێکس دەکەن.


هاوکات ژنێکیش فەرمانبەرێکى پەرلەمانى بەوە تۆمەتبار کرد کە دەستدرێژى کردووەتە سەرى و ساڵى 2017 ژنێکى تریش فەرمانبەرێکى حزبى ڕزگارى ئەو وڵاتەى تۆمەتبار کرد کە لەناو ئەو باڵەخانەیە دەستدرێژى سێکسى کراوەتە سەر.

 

بەپێى میدیاکان دواى ئەوەى هێجینزى فەرمانبەرى پێشووى پەرلەمان چەند تۆمەتێکى وروژاند ئەو کەیسانە زیاتر تەقینەوە کە ئەو فەرمانبەرە فەرمانبەرێکى نوسینگەى وەزیرى پیشەسازى ئەو وڵاتەى تۆمەتبار کرد لەئادارى 2019 دواى ئەوەى سەرخۆش بووە لەناو باڵەخانەى پەرلەمانى ئوسترالیا دەستدرێژى کردووەتە سەر.