گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێکى تەندروستى لەهەرێم بە کۆرۆنا گیانى لەدەستدا

2021.03.24 - 10:25
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى تەندروستى لەهەرێم بە کۆرۆنا گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

 

بەرپرسى مەڵبەندێکى تەندروستى لەقەزاى کۆیە دواى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان بەرزرنجى وەزیرى تەندروستى 24 ئازارى 2021 لەپرسەنامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، رەقیب خالد بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی (شەهید د. هەندرێن) لە قەزای کۆیە، بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا كۆچی دوایی کردووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، رەقیب خالد کارمەندێکی تەندروستی دڵسۆز بوو، لە لیژنەی پزیشکی هەمیشەیی و لەماوەی ئەرکەکانیدا زۆر بەڕێکوپێکی کارەکانی لەپێناو خزمەتی هاوڵاتیان ئەنجام دەدا.

 

ماوەى زیاتر لە مانگێگە ئامارەکانى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان روویان لەهەڵکشان کردووەتەوە و بەرپرسانى تەندروستیش هۆشدارى دەدەن لە بەرزبوونەوەى زیاترى ئامارەکان بەهۆى "پابەندنەبوون" بە رێوشوێنەکانەوە.

 

May be an image of 1 person, standing and outdoors