گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بە هەماهەنگی ئاسایش و هەواڵگریی عێراق ’’سێ داعش لە سلێمانی دەستگیرکران’’

2021.03.24 - 10:24
App store icon Play store icon Play store icon
بە هەماهەنگی ئاسایش و هەواڵگریی عێراق ’’سێ داعش لە سلێمانی دەستگیرکران’’

ناس كورد-

وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، سێ تۆمەتباری داواکراویان بە تۆمەتی تیرۆر لە سلێمانی دەستگیرکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (24ی ئازاری 2021) دەڵێت، "لە ئەنجامی هەماهەنگی بەرز و وردی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی و ئاسایشی سلێمانی و لەڕێگەی هێزێکی هاوبەشەوە، سێ تۆمەتباری داواکراو بەپێی مادەی 1/4ی تیرۆر دەستگیرکران."

 

دەشڵێت، "داواکراوەکان لە پارێزگای سلێمانی نیشتەجێبوون و پێیان وابووە کە دور دەبن لە چاوی هێزە ئەمنییەکان، بەڵام هەماهەنگی هاوبەشی ئاسایش و هەواڵگریی بووەهۆی دەستگیرکردنیان و ڕادەستکردنیان بە دادگا بۆئەوەى سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەرگرن."

 

هاوکات دوێنێ دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند، بە هاوكاری فەوجێكی دژە تیرۆر لە سلێمانی چالاكییەكی هەواڵگرییان كردووە و لە هەڵەبجە دوو ئامانجیان پێكاوە كە تاوانی بەچاوبینراویان هەبووە.   

  

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی دەزگاکە (23 ئازارى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەسەر فەرمانى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیران لە سێ پارێزگا چالاکی هەواڵگریان ئەنجامداوە و چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە.  

  

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە چالاکییەکان لەهەرێمى کوردستان بووە، کە فەوجێکى سەر بە دەزگاکە توانیویانە دوو ئامانج بپێکن لە هەڵەبجە کە تاوانی بەچاوبینراویان هەبووە، ئەوەش دواى کۆکردنەوەى زانیارى هەواڵگرى لەلایەن دژە تیرۆرەوە.  

  

بەپێی بەیاننامەکە، هێزەکانى دژە تیرۆر بەگشتى هەشت ئەندامى داعشیان لە زنجیرە چالاکییەکاندا دەستگیرکردووە.  

  

me_ga.php?id=15286me_ga.php?id=15288me_ga.php?id=15290me_ga.php?id=15287me_ga.php?id=15291me_ga.php?id=15285me_ga.php?id=15289