گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خەڵکی هەرێمی کوردستانە

دانپێدانانی ئەو گەنجە کوردەى دوای سێکس لەگەڵ کچێکی بەریتانی پارچەپارچەی دەکات

2021.03.23 - 22:17
App store icon Play store icon Play store icon
دانپێدانانی ئەو گەنجە کوردەى دوای سێکس لەگەڵ کچێکی بەریتانی پارچەپارچەی دەکات

ناس کورد-

ئەو گەنجە کوردەى خەڵکی هەرێمی کوردستان کە تۆمەتبارە بە کوشتن و دواتر پارچەپارچەکردنی ژنێکی بەریتانی لە شاری ئێکزیتەری ئەو وڵاتە دەڵێت، "تۆقیوە لەوەى ئەو ژنە لەدوای ئەنجامدان سێکس مردووە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" کردوویەتی بە کوردی (23ی ئازاری 2021) چەند زانیارییەکی نوێ لەبارەى ئەو کەیسەوە دەخاتەڕوو کە ئەمڕۆ دانیشتنێکی تری دادگای شاری ئیکزیتەر بە ئامادەبوونی ئەو گەنجەکە بەڕێوەچوو.

 

عەزام مەنگۆڕیی تەمەن 24 ساڵ گەنجێکی خەڵکی هەرێمی کوردستانە و تۆمەتبارە بەوەى ساڵی ڕابردوو ژنێکی 32 ساڵی بەناوی لۆرین کۆکس دوای ئەنجامدانی سێکس لە ژوورەکەی خۆیدا لەسەر بینای کەبابخانەیەک لە شاری ئیکزیتەر کوشتووە و دواتی پارچەپارچەی کردووە.

 

درەنگانێکی شەو کاتێک لۆرین بە تەنها بە کۆڵانێکدا دەڕوات، لە کۆڵانەکەدا لەگەڵ عەزام بە یەک دەگەن سێکس دەکەن، دواتر عەزام دەیباتە ژوورەکەى خۆی کە لە سەر بینای کەبابخانەیەک بە کرێی گرتووە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی ئازاری 2021ـ لە دادگا عەزام دانپێدانانی زیاتر هەبوو، ئەو دەڵێت دوای ئەنجامدانی سێکس لەگەڵی، لۆرین بڕێکی زۆر مادەی کحولی خواردووەتەوە و دەرمانی بێهۆشکەری بەکارهێناوە، دوای ئەوەش مردووە.

me_ga.php?id=2936

عەزام دەشڵێت، زۆر تۆقیوە کاتێک بە ڕاکشاوی لەسەر تەختەکەى لۆرینی بە مردویی بینیوە، چەند ڕۆژێک لەو شوێنەدا ماوەتەوە پاشان بە عەلاگەی پێچانەوە و عەلاگەی خۆڵ و تیپ تەرمەکەى پێچاوە.

 

دواتر عەزام تەرمی لۆرینی پارچە پارچە دەکات و لەگەڵ جلوبەرگ و شتومەکەکانی لەناو سەتڵی خۆڵی ئەو ناوچەیە فڕێی دەدات، ڕۆژی 8ی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو عەزام بە تۆمەتی ئەو تاوانە دەستگیرکرا.

 

بەپێی دانپێدانانەکان لە دادگا، لە ماوەی هەفتەیەکدا عەزام چەند کەلوپەلێکی بۆ پارچەپارچەکردن و شاردنەوەى تەرمی لۆرین کڕیوە کە یەکێکیان "چەمچە" بووە، ئەوەش دوای ئەوەى لە ئینتەرنێت گەڕانی کردووە بۆ "چۆن گۆڕ بە دەست هەڵدەکەنیت."

me_ga.php?id=2938

بەپێی ڕاپۆرتەکەى دەیلی مەیل، عەزام لە دادگا وتوویەتی، "بانگم کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە، یەکەمجار من پێکەنیم، نەمزانی مەسەلەکە چییە."

 

"تەنانەت نەمدەزانی کە شتێکی خراپ ڕوویداوە، وامزانی تەنها خەوتووە یاخود لەهۆش خۆی چووە."


"لەسەر زەوییەکە هەڵمگرت و خستمە سەر تەختەکە، بەڵام هەناسەی نەدەدا، تەماشای لێدانی دڵیم کرد بەڵام دڵیشی لێی نەدەدا، پاشان دەستم لە مەچەکی دا."

me_ga.php?id=2940

عەزام بەردەوامە لە دانپێدانانەکانی و دەڵێت، "خەریک بوو دەتۆقیم، یەکسەر دەستم خستە سەر سنگی و فشارم لێ کرد بۆ ئەوەى هەناسەی بۆ بگەڕێتەوە، هەوڵم دا زۆر بیجوڵێنم."

 

"هەوڵم دا بیخەمە سەر تەختەکەم چونکە لەشی زۆر سارد بوو، نەمدەزانی چیبکەم، وامدەزانی ئەو خەوتووە، چاوەڕم دەکرد هەستێتەوە."

 

عەزام مەنگۆری لە دادگای وتووشیەتی کە ئەو لە کۆتاییدا هەوڵی نەداوە لۆرین بباتە بنکەی تەندروستی چونکە بۆی دەرکەوتووە کە مردووە.

me_ga.php?id=2939

کۆتاجار کە لۆرین بە زیندوویی بینراوە ڕۆژی 1ی ئەیلولی 2020 بوو کاتێک لە یانەیەکی شەوانە چووەتەدەرەوە، پاشان دوای دوو ڕۆژ تەرمەکەى دۆزراوەتەوە دوای ئەوەى باوکی بەدوایدا گەڕاوە.


عەزام مەنگۆری لە دادگا وتوویەتی کە ئەو حەزی سێکسی بۆ هەردوو ڕەگەز هەبووە، لە ماوەی نێوان 22ی ئابی 2020 بۆ 4ی ئەیلولی ئەو ساڵە 22 کەسی لە پیاو و ژن بانگ کردووەتە ژوورەکەى و دەڵێت، "پارەی هەموویانم داوە."

 

دادگا ئەوەى ئاشکرا کردووە کە دوای مردنی لۆرین، عەزام سیم کارتی لۆرینی بەکارهێناوە تاوەکو باوەڕ بە خێزان و هاوڕێکانی کچەکە بکات کە هێشتا ئەو زیندووە.


عەزام لە دادگا باسی لەوەشکردووە کە ئەو ئاگای لە خۆی نەبووە کاتێک تەرمەکەى شێواندووە و پارچە پارچەی کردووە، کاتێکیش لێیان پرسیوە ئەی پێت وابووە چی دەکەیت، عەزام وتوویەتی "وام زانیوە توتن پارچە پارچە دەکەم."

 

عەزام پێشتر داوای مافی پەنابەرێتی لە بەریتانیا کردبوو بەڵام ڕەتکرایەوە و ناوی لەو لیستەدا بوو کە دەبوو بگەڕێنرێتەوە بۆ عێراق.

 

هێشتا پڕۆسەی دادگاییکردنی بەردەوامە.

me_ga.php?id=2937