گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕاپۆرتێک: %25ی کوژراوانی شەڕی یەمەن منداڵن

2021.03.23 - 21:36
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێک: %25ی کوژراوانی شەڕی یەمەن منداڵن

ناس کورد-

ڕێکخراوی پاراستنی منداڵان ڕایگەیاند، %25ی قوربانیانی شەڕی یەمەن منداڵان و لەماوەی سێ ساڵدا زیاتر لە دوو هەزار منداڵ کوژراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی پاراستنی منداڵان لە ڕاگەیەنراوێکدا (سێشەممە 23ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، لەنێوان ساڵانی 2018 تا 2020، زیاتر لە دوو هەزار و 300 منداڵ لە شەڕی نێوان حوسییەکانی نزیک لە ئێران و حکومەتی یەمەن-دا کوژراون،.

 

گزافی گۆبێرت، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، پێدەچێت ژمارەکان زۆر زیاتریش بن و  هێشتا ڕۆژانە منداڵان دەکوژرێن و بریندار دەبن .

 

پێشتریش یونیسێف ڕایگەیاندبوو،تەنیا لە مانگی ئازاردا لە یەمەن هەشت منداڵ کوژراون و 33 ی تریش برینداربوون.

 

فلیپ دومێل، نوێنەری یونیسێف لە یەمەن دەڵێت، ئەو قوربانیانە لە چەند ناوچەیەک بوون، لەوانە پارێزگاکانی تایز و حودەیدە، کە لەم دواییانەدا شەڕ و پێکادان لە نێوان هێزەکانی حکومەت و حوسەیەکان چڕتر بووەتەوە.

 

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو سعودیە پلانێکی ئاگربەستی پێشکەش بە حوسییەکان کرد و بەڵێنی کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعای دا، بەڵام حوسییەکان ڕەتیانکردەوە.