گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

نرخی نەوت زیاتر شکا و ڕێکخراوێکیش سێ هۆکار دەخاتەڕوو

2021.03.23 - 21:00
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت زیاتر شکا و ڕێکخراوێکیش سێ هۆکار دەخاتەڕوو

ناس کورد-

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین و تەنها ئەمڕۆ سێشەممە %6ی نرخەکەی لەدەستدا کە دەکاتە نزیکەی چوار دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی برێنت لە دەوروبەری 60 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش هەر ئەمڕۆ چوار دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە کەدەکاتە %6.

 

بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرامبەر 57 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت کە ئەویش بەهەمانشیوەی چوار دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە.

 

هاوکات ڕێکخراوی ڕوونبین کە تایبەتمەندە بە وزە دەڵێت، نەوتی خاو بۆ یەکەمجار لە ساڵی نوێوە بچێتە باری کۆنتانگۆوە.

 

کۆنتانگۆ ئەو بارودۆخەیە کە تیایدا گرێبەستەکانی ئێستا هەرزانترن لە مانگەکانی داهاتوو، دەکرێت بەهۆیەوە هانی بازرگانەکان بدات تاوەکو نەوت کۆگا بکەن.

 

ڕێکخراوەکە سێ هۆکاری بۆ ئەو دۆخەکە خستووەتەڕوو:

- مەترسی بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا بەتایبەت پاش ئەوەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا ڕێکارەکانیان توندتر کردووەتەوە.
- خاویی لە دابەشکردنی پێکوتەی کۆرۆنا.
- بەرزی بەهای دۆلار