گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی هەرێم: دۆخەکە وا دەخوازێت ڕاگرتنی خوێندن درێژبکرێتەوە

2021.03.23 - 20:05
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی هەرێم: دۆخەکە وا دەخوازێت ڕاگرتنی خوێندن درێژبکرێتەوە

ناس کورد-

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوو لیژنەی باڵای ڕووبەڕبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، پێدەچێت، ڕاگرتنی دوامی خوێندن هەفتەیەکی دیکەش درێژبکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆتایی هاتنی وادەی داخستنی ناوەندەکانی خوێندن نزیکدەبێتەوە کە تاوەکو 25ی ئازارە و تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە لەوەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە یاخود نا.

 

د. ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم (سێشەممە 23ی ئازاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ڕۆژی پێنجشەممە وادەکە کۆتایی دێت، بەڵام پێنجشەممەش دەوام ناکرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتووش لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە دەدات."

 

وتیشی، "لەئێستادا ژمارەی توشبووانی ڕۆژانەی کۆرۆنا لەوکاتەی کە خوێندن ڕاگیرا ئەگەر زیاتر نەبێت کەمتر نییە، بۆیە بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکان پێشبینی دەکەم بۆماوەی هەفتەیەکی دیکە ڕاگرتنی دەوامی خوێندن درێژبکرێتەوە، تاوەکو بتوانین زیاتر چاودێری دۆخەکە بکەین."

 

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، " هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نابن و هەموومان بینیمان لە ڕۆژانی ڕابردوودا چ قەرەباڵغی و تێکەڵییەک ڕوویدا، هەر ئەوەش هۆکاری سەرەکی زیادبوونی ژمارەی توشبووانە."

 

جەختیشیکردەوە، "لە سبەینێوە و لە ڕۆژانی داهاتوو بەدڵنیاییەوە ژمارەی توشبووان زیاتر بەرزدەبنەوە."