گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ ژنێکی ڕووت لە پەخشی ڕاستەوخۆدا هێرشی کردە سەر پێشکەشکارێک

2021.03.23 - 19:36
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ ژنێکی ڕووت لە پەخشی ڕاستەوخۆدا هێرشی کردە سەر پێشکەشکارێک

ناس کورد-

پێشکەشکارێکی بەناوبانگی ڕۆمانیا لەکاتی پەخشی ڕاستەوخۆی بەرنامەکەیدا دوچاری هێرشی ژنێکی ڕووت دەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میرێللا ڤیدا، پێشکەشکاری بەناوبانگی کەناڵی ئەنتێنا1ی ڕۆمانی لەکاتی پەخشی بەرنامەی (اکسس لایڤ) دووچاری هێرشێکی ژنێک دەبێتەوە کە بەبێ جل و بە ڕووتی خۆی دەکات بە ناو ستۆدیۆکەدا و داوا لە بێژەرەکە دەکات پارەکە بگەڕێنێتەوە.


لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە، پێشکەشکارەکە دەستبەجێ داوای یارمەتی لە هاوکارانی دەکات، بۆیە ئەوانیش بەپەلە یارمەتیی دەدەن و هێرشی ژنە ڕووتەکە ڕادەگرن.


دوای ئەوەی جارێکی تر پەخشەکە دەست پێ دەکاتەوە پێشکەشکارەکە دەڵێت، "توشی شۆک بووم و زۆر ترسام، ئەم ژنە زۆر بە خێرایی لێم نزیک بوویەوە و هەوڵیدا بە بەرد لێم بدا، من توشی شۆک بووم، چونکە تێنەدەگەیشتم چی ڕوودەدات من بوێری ئەوەم نەبوو بەرپەرچی بدەمەوە، بەختم هەبوو کە نەیتوانی لێم بدا".


بەگوێرەی ڕۆژنانەمەی "سپۆتنیک"ی ڕۆمانیا، هۆکاری هێرشی ئەو ژنە ڕووتە بۆسەر ئەو پێشکەشکارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی میرێللا ڤیدا لە یەکێک لە ئەڵقەکانی بەرنامەکەیدا باسی ئەو ژنەی کردووە کە ناوی (ماگدالینا شێربان)ه کە کە تومەتبارە بەوەی لەساڵی 2017دا ژنێکی کوشتووە، ئەوەش کاتێک پاڵی پێوە ناو بۆ بەردەم شەمەندەفەرێکی میترۆ.