گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆلار دابەزی

نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

2021.03.23 - 19:29
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

 ناس کورد-

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر 143 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بازرگانێکى دراو لە کۆمپانیایەکى تایبەتمەندى ئاڵوگۆڕى دراو لە سلێمانى بە "ناس کورد" ى راگەیاند، "نرخى دۆلار بەشێوەیەکى کتوپڕ رووى لەدابەزین کردووە و هیچ هۆکارێک دیار نییە بۆ کەمى خواست لەسەر دۆلار، بەڵام زۆربەى مامەڵەکارانى بازاڕى دۆلارەکە، دۆلاریان پێیە و دەیانەوێت بیکەن بە دینار".   

 

دابەزینى بەهاى دۆلار تەنها هەرێمى کوردستانى نەگرتووەتەوە و هەر لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە بۆرسەى کیفاح لە بەغدا 100 دۆلار بە 142 هەزار و 500 دینار مامەڵەى پێوەکراوە. 

 

داڕوخانى خێراى بەهاى دۆلار لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان هاوکاتە لەگەڵ لێدوانى بەشێک لە پەرلەمانتارانى عێراق لەبارەى ئەگەرى دابەزاندنى بەهاى دۆلار بەرانبەر دینار لە پڕۆژەى بودجە کە چاوەڕواندەکرێت سەرەتاى هەفتەى داهاتوو بخرێتە دەنگدانەوە. 

 

لە پڕۆژەکە نرخى 100 دۆلار بە 146 هەزار دینار جێگیرکراوە، بەڵام ژمارەیەک فراکسیۆن دەیانەوێت نرخەکە بۆ 130 هەزار دینار دابەزێنرێت.