گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان: بودجە بە سازان لەگەڵ هەرێم تێدەپەڕێنرێت

2021.03.23 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان: بودجە بە سازان لەگەڵ هەرێم تێدەپەڕێنرێت

ناس كورد-
ئەندامێکی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021 بۆ هەفتەی داهاتوو بەهۆی جیاوازی نێوان شاندی هەرێم و لایەن و هێزە سیاسییەکانەوە بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

نەدا شاکر جەودەت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدوادچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، "کێشەکە پەیوەندی بە دیاریکردنی پشکی هەرێم، هەناردەکردنی نەوت، داهات دەرماڵە و قەرزەکانەوە هەیە کە لە سەرهەردوولا کەڵەکە بووە".

 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاری دا دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ڕۆژی شەممە دوابخات دوای هەرەسهێنانی ڕێککەوتنە سەرەتاییەکەی ڕۆژی هەینی کە لەنێوان لایەنە شیعییەکان و شاندی هەرێمی کوردستاندا ئەنجامدرابوو".

 

جەودەت ئەوەشی وتووە، "شاندەکەی هەرێمی کوردستان پێش دەنگدان بە بودجە دەگەڕێتەوە بەغدا بۆ تەواوکردنی وتووێژەکانی لەگەڵ کوتلە پەرلەمانییەکان، بەوجۆرەی کە دەبێت بودجە بە سازانی سیاسی تێپەڕببێت".


بڕیاربوو شەوى هەینى پڕۆژەى بودجە لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام تێپەڕاندنى دواخرا بۆ رۆژى شەممە، دواتر ئەو وادەیەش دواخرا.



حەسەن كەعبی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دوێنێ دووشەممە بە سەنتەری نیشتمانی هەواڵی ڕاگەیاند، هەڵمەتی پێشوەختەی هەڵبژاردنی پەرلەمانتاران لەپشت دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە بوو بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو.