گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەبارەی کۆبونەوەی لایەنەکان لە سەرۆکایەتى هەرێم رونکردنەوە دەدرێت 

2021.03.23 - 15:52
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی کۆبونەوەی لایەنەکان لە سەرۆکایەتى هەرێم رونکردنەوە دەدرێت 

ناس کورد-

لەسەر کۆبوونەوەی لایەنەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتى رایگەیاند"تاوەکو ئێستا تەنها قسەیە و نەبووەتە کردار بەڵام وەکو یەکێتی مەبدەئی پێمان باشە گفتوگۆ بکرێت بۆ چارەسەرى کێشەکان".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعدی ئەحمەد پیرە، (23ی ئازاری 2021)  لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا کۆبوونەوەی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان تەنها قسەیە و نەکراوەتە کردار بەڵام گفتوگۆ و دانیشتنی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان گرنگە بۆ بەردەوامی پرۆسەی سیاسی و کەمکردنەوەی ئەو ناکۆکیەی لەنێوان لایەنەکان هەیە.

 

لەسەر بانگهێشتەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە لە پەیامەکەی بەبۆنەی نەورۆزەوە داوای لەلایەنەکان کرد لەسەرۆکایەتی هەرێم دانیشنێک ئەنجام بدەن، سەعدی  پیرە جەختی لەوەشکردەوە، ئەوەی وتراوە تاوەکو ئێستا تەنها قسەیەو نەبووەتە کردار، بەڵام بۆ ئەوەی وەڵامی یەکێتی چییە ئێمە مەبدەئی پێمان وایە کۆبوونەوەی لایەنەکان گرنگە تاوەکو کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن و تا ئیستاش بەفەرمی یەکێتی هیچ وەڵامێکی نییەو هەرکات بەفەرمی داواکرا ئەو کات بەفەرمی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکرێت و بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە ئاشکرا دەکرێت.

 

ڕۆژی 20ی ئازارى 2021 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا هیوای تێپەڕاندنی کێشەکان بە کاری پێکەوەیی و یەکڕیزیی لایەنەکان خواست و هەمووانی بۆ کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بانگهێشتی سەرۆکایەتیی هەرێم کرد.