گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بڕیارێک لە بەغداوە لەبارەى زیادکردنى بەشە خۆراک لەرەمەزاندا

2021.03.23 - 15:04
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێک لە بەغداوە لەبارەى زیادکردنى بەشە خۆراک لەرەمەزاندا

ناس کورد-

وەزارەتى بازرگانى عێراق رایگەیاند، پێش هاتنى مانگى رەمەزان و لەو مانگەشدا پێنج ماددەى سەرەکى بەشە خۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەنون وتەبێژى وەزارەتەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى نیشتیمانى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، وەزارەت سەرجەم ئامادەکارییەکانى کردووە بۆ دابەشکردنى ماددەکانى بەشەخۆراک لە وادەى دیاریکراودا.

 

وتیشى پێنج ماددەى خۆراکى بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت کە پێکهاتوون لە (رۆن، شەکر، برنج، ئارد، ئارى سفر).

 

وتەبێژى وەزارەتى بازرگانى باسى لەوەشکرد، وەزارەتەکە بەدەست کەمى تەرخانکراوى دارایی یەوە دەناڵێنێت بۆ دابینکردنى ماددەکانى بەشەخۆراک. بەفەرمانى مستەفا کازمى ئەمساڵ مانگانە چوار ماددەى سەرەکى خۆراک دەدەنە هاوڵاتییان.

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق چەند فەرمانێکى بەپەلەى دەرکرد، کە بەشێکیان تایبەتن بە بەشە خۆراکى مانگانە.  

  

بەپێی ئاژانسى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە سەرچاوەیەکى حکومى رایگەیاندووە، سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانى بە وەزارەتى بازرگانى کردووە ئەوپەڕى ئامادەباشى بکەن بۆ دابینکردنى تەواوى ماددەکانى بەشە خۆراک و دابینکردنى بەشە خۆراکى زیادە.  

  

ئاماژەى بەوەشکرد، هەروەها کازمى فەرمانیکردووە بە دام و دەزگا ئەمنییەکان رێگرى بکەن لە یاریکردن بە نرخ و ماددەکانى بەشە خۆراک.  

  

سەرچاوەکە وتیشى "رێوشوێنى سزادان بەرانبەر هەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە دۆخەکە بقۆزێتەوە و نرخى ماددە خۆراکییەکان بەرزبکاتەوە".  

  

باسى لەوەشکرد، زۆربەى ئەو خۆراکانەى نرخیان بەرزبووەتەوە لە عێراق دروستدەکرێن و بە دۆلار لە دەرەوە نەکڕدراون، بەڵام بەشێک لە بازرگانە چاوچنۆکەکان دۆخەکەیان قۆستووەتەوە و نرخیان بەرزکردووەتەوە.