گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهاوكاری دژە تیرۆری سلێمانی

دژە تیرۆری عێراق: لەهەڵەبجە لە چالاكییەكی هەواڵگریدا دوو ئامانجمان پێكا

2021.03.23 - 13:20
App store icon Play store icon Play store icon
دژە تیرۆری عێراق: لەهەڵەبجە لە چالاكییەكی هەواڵگریدا دوو ئامانجمان پێكا

ناس كورد_

دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند بەهاوكاری فەوجێكی دژە تیرۆر لەسلێمانی چالاكییەكی هەواڵگرییان كردووە و لەهەڵەبجە دوو ئامانجیان پێكاوە كە تاوانی بەچاوبینراویان هەبووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى دەزگاکە (23 ئازارى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەسەر فەرمانى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران لە سێ پارێزگا چالاکی هەواڵگریان ئەنجامداوە و چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە چالاکییەکان لەهەرێمى کوردستان بووە، کە فەوجێکى سەر بە دەزگاکە توانیویانە دوو ئامانج بپێکن لە هەڵەبجە کە تاوانی بەچاوبینراویان هەبووە، ئەوەش دواى کۆکردنەوەى زانیارى هەواڵگرى لەلایەن دژە تیرۆرەوە.

 

بەپێی بەیاننامەکە، هێزەکانى دژە تیرۆر بەگشتى هەشت ئەندامى داعشیان لە زنجیرە چالاکییەکاندا دەستگیرکردووە.

  

me_ga.php?id=15286me_ga.php?id=15288me_ga.php?id=15290me_ga.php?id=15287me_ga.php?id=15291me_ga.php?id=15285me_ga.php?id=15289