گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نەخشەى شەپۆلە بارانبارینەکەى هەرێمى کوردستان لە مانگە دەستکردەکانەوە

2021.03.23 - 12:04
App store icon Play store icon Play store icon
نەخشەى شەپۆلە بارانبارینەکەى هەرێمى کوردستان لە مانگە دەستکردەکانەوە

ناس کورد-

شارەزایەکى بوارى کەشناسى پێشبینى نزیکبونەوەى قۆناغى دووەمى شەپۆلى بارانبارین لە شارەکانى هەرێمى کوردستان دەخاتەڕو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزا لە بوارى کەشناسى (23ى ئازارى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند " لەماوەکانی شەوی رابردوو بۆ بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی کاریگەری سەرەتای شەپۆلی بارانبارین بەرێژەی جیاواز و کەم باران لەبەشێکی ناوچەکاندا باری و ھەندێک ناوچە ھەورە بروسکەی لەگەڵدا بوو" .

 

بەگوێرەى ئەو شارەزایەى کەشناسى، لە ئێستادا کاریگەری قۆناغی دووھەمی ئەم شەپۆلە بارانبارینە لە ناوچەکانی سوریاوە بەرەو ناوچەکانمان نزیک دەبێتەوە و لەچەند کاتژمێری ئایندەدا دەگاتە ناوچەکە بەشێوەی بارانبارینی بەخور و ھەورە تریشقەی ناوبەناو و لەناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر کاریگەری زیاتر ئەبێت.

 

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم (23ی ئازاری 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە پێشبینی کردووە، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوەو خێرایی با زیاد دەکات و بۆ ڕۆژی چوار شەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت و لەکاتەکانی ئێوارە کۆتایی بە بارانبارین دێت.