گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکى کورد ’’هۆکارێکى جیاواز’’ بۆ دواخستنى دەنگدان لەسەر بودجە دەخاتەڕوو

2021.03.23 - 11:32
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى کورد ’’هۆکارێکى جیاواز’’ بۆ دواخستنى دەنگدان لەسەر بودجە دەخاتەڕوو

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، رێککەوتنى سیاسی بۆ تێپەڕاندنى بودجە لەبەرانبەر هاوپەیمانێتیکردن بۆ پێکهێنانى حکومەتى داهاتوو، دیاترین هۆکارى دواخستنى دەنگدان بووە بە پڕۆژەى بودجە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکەوت شەمسەدین (سێشەممە 23 ئازارى 2021) لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو رێککەوتنە سیاسییە لەنێوان لایەنەکانى دەسەڵات لە بەغدا و هەرێم کراوە بۆ تێپەڕاندنى بودجە، لەبەرانبەر تێپەڕاندنى پێکهاتەى حکومەتى داهاتوو.

 

وتیشى ئەوە دیارترین هۆکارى دواکەوتنى دەنگدان بووە بە بودجە تائێستا.

 

بڕیاربوو شەوى هەینى پڕۆژەى بودجە لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام تێپەڕاندنى دواخرا بۆ رۆژى شەممە، دواتر ئەو وادەیەش دواخرا.

 

حەسەن كەعبی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دوێنێ دووشەممە بە سەنتەری نیشتمانی هەواڵی ڕاگەیاند، هەڵمەتی پێشوەختەی هەڵبژاردنی پەرلەمانتاران لەپشت دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە بوو بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو.   

  

هەروەها بەپێی ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی (22 ئازاری 2021) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە و پوختەی زانیاریی سەرچاوە جیاجیا پەرلەمانییەكانە، هۆكاری دواكەوتنی دەنگدان لەسەر بودجە لەشەممەی ڕابردوەوە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو، سێ هوكاری سەرەكی بووە:  یەكەمیان پەیوەندی بە هەڵوێستی وەفدی كوردییەوە هەیە كە ویستویانە حساباتی نەوت ساڵانەبێت نەك مانگانە، ئەوەش بەدڵی سەرۆكایەتی پەرلەمان نەبووە و بەم هۆیەشەوە وەفدەكە تەلاری پەرلەمانیان بەجێهێشتووە.    

  

بەگوێرەی ڕۆژنامەكە هۆكاری دووەمیش تانەی لیستی فەتح بووە لە پێدانی ئیمتیازاتی دارایی بە ئاوارەبووەكانی خێوەتگای ڕەفحا لە ڕاپەڕینی 1991، سێیەم هۆكاریش ناكۆكی و مشتومڕ بووە لەسەر نرخی دۆلار و داواكاریی گێڕانەوەی 100 دۆلار بۆ 119 هەزار لەمامەڵەی بانكی ناوەندی.    

  

سەباح ئاماژەی بەوەكردووە جگە لەوانەش هەندێ لە لیستەكان داوای یەكلاییكردنەوەی پۆستە باڵا ئەمنییەكانیان كردووە كە ئێستا بەوەكالەت بەرێوە دەبرێن.