گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدوای ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر تورکمانێک بە وەکالەت بەڕێوەی دەبرد

پۆستی سەرۆکی زانکۆی کەرکوک هیچ لایەنێکی کوردی ڕۆڵی نەبووە لەوەرگرتنەوەیدا

2019.06.03 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
پۆستی سەرۆکی زانکۆی کەرکوک هیچ لایەنێکی کوردی ڕۆڵی نەبووە لەوەرگرتنەوەیدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس  کورد – هەڤاڵ فەتاح ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاشکرای کرد، پۆستی سەرۆکی زانکۆی کەرکوک هیچ لایەنێکی کوردی ڕۆڵی نەبووە لەوەرگرتنەوەیدا. . ئەحمەد عەسکری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ناس کوردی راگەیاند ڕۆژی یەکشەممە 2ی حوزەیران، سەرۆکی نوێی زانکۆی کەرکوک دەستبەکاربووە. . پۆستی سەرۆکی زانکۆی کەرکوک دوای ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر لەلایەن تورکمانێکەوە بەڕێوەبراوە، بەڵام بەهۆی خانەنشینبونیەوە هەفتەی ڕابردووە وەزارەتی خوێندنی باڵا کوردێکی بۆ ئەو پۆستە دیاریکرد. ئەحمەد عەسکری ئاماژەی بەوەشکرد سەرۆکی زانکۆ، پۆستێکی سیادیە، لە دوای 2003  پشکی کورد بووە و کورد بەڕێوەی بردووە. . هەروەها وتی : "پێدانی پۆستەکە بە کورد بە فەرمانی وەزیری خۆیندنی باڵای فیدراڵی بووە، هیچ لایەنێکی کوردی ڕۆڵی نەبووە لەوەرگرتنەوەی پۆستەکەدا". . لەدوای ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر زۆربەری پۆستەکانی پارێزگای کەرکوک لەکورد سەندراونەتەوە و لەجێگەیان عەرەب و تورکمانەکان دانراون. . هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لەنوسراوێکدا سەباح ئەحمەد ئیسماعیلی وەک سەرۆکی نوێی زانکۆی کەرکوک دەستنیشانکرد، کە دواتر کاردانەوەی بەشێک لە لایەنە عەرەب و تورکمانەکانی کەرکوکی لێکەوتەوە.