گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاشەکشەیەک لە سەدرییەکانەوە لەبارەی پۆستی سەرۆک وەزیران

2021.03.23 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
پاشەکشەیەک لە سەدرییەکانەوە لەبارەی پۆستی سەرۆک وەزیران

ناس کورد-

 

وتەبێژى موقتەدا سەدر رایگەیاند، بەدەستهێنانى پۆستى سەرۆکوەزیران هاوشێوەى "هەڵگەڕانە بەشاخدا" و تەنها ژمارەى کورسی لە پەرلەمان بەس نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى و بەدەستهێنانى ئەو پۆستە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەڵاح عوبەیدى لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، قسەکانى سەدر لەبارەى پۆستى سەرۆک وەزیرانەوە بۆ پیشاندانى ئەوە بووە بە کوتلە سیاسییەکان کە ئەوە ئامانجیانە و کێبڕکێ لەسەر دەکەن، سەرۆک وەزیرانى داهاتوو پێویستە کەسێک بێت چاکسازیی بکات.

 

لەبارەى ترسی لەدەستدانى شەقام بەهۆى پۆستى سەرۆک وەزیرانەوە، عوبەیدى وتى "لەوە ناترسین ئێمە لەخولەکانى پێشوودا چانسماندا بەسەرۆک وەزیرانەکانى پێشوو وەکو عەبادى و عەبدولمەهدى و دواتریش کازمى بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى".

 

جەختیشکردەوە، داواکارى سەرەکییان بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى و گەڕاندنەوەى پارەکانى عێراقە کە بەدەستى گەندەڵکارانەوەیە.

 

"پێشوازیکردن لەو هەنگاوە (پۆستى سەرۆک وەزیران) گەیشتنە بەلوتکەى بەرزترین چیا و مانەوە لەو شوێنە قورسترە لە گەیشتن پێی، دابەزین لە لوتکەش قورسترە لە مانەوە لەسەرى"، عوبەیدى وایوت.

 

دەشڵێت، پێشتر ئەوە سەلماوە کە تەنها ژمارەى کورسی پەرلەمان بەس نییە بۆ بەدەستهێنانى ئەو پۆستە، مالیکى پێشتر 96 کورسی بەدەستهێنا و پۆستى سەرۆک وەزیرانى بەدەستنەهێنا، کورسیی بەتەنها بەس نییە، لەگەڵ ئەوەشدا سەدر ناچێتە ژێر رکێفى تەوافوق و پێدانى ئەوەى کوتلە سیاسییەکان دەیانەوێت بەمەبەستى رازیکردنیان تا پۆستى سەرۆک وەزیران بەدەستبهێنێت بۆ رەوتەکەى".