گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

تیمێکى پزیشکى عێراقى فیشەکێکى 37 ساڵ بەجێماویان لە جەستەى هاوڵاتییەک دەرهێنا (وێنە)

2021.03.23 - 09:09
App store icon Play store icon Play store icon
تیمێکى پزیشکى عێراقى فیشەکێکى 37 ساڵ بەجێماویان لە جەستەى هاوڵاتییەک دەرهێنا (وێنە)

ناس کورد-

تیمێکى پزیشکى پارێزگاى میسان توانییان سەرکەوتن بەدەستبهێنن لە ئەنجامدانى نەشتەرگەرییەک بۆ یەکێک لە هاووڵاتیانى شارەکە و فیشەکێک لە جەستەى دەربهێنن کە 37 ساڵە لەجەستەیدایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد قاسم کنانى، وتەبێژى فەرمانگەکە (23ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بینیوویەتى رایگەیاند "تیمێکى پزیشکى لە نەخۆشخانەى فێرکارى سەدڕ بەسەرۆکایەتى د.ئیفان ئەمجەد مرعب و دوو پسپۆڕى نەشتەرگەرى دەماخ توانییان نەشتەرگەرییەکى سەرکەوتوو بۆ نەخۆشێکى شارەکە ئەنجام بدەن کە بەدەست ئازارى فیشەکێکى بەجێماو لەجەستەیدا دەیناڵاند کە لەسەروەختى شەڕى عێراق و ئێراندا لە ساڵى 1984ەوە لە جەستەیدا بەجێما بوو.

 

ئاماژەى بەوەش کرد، پێشتر بەهۆى نزیکى فیشەکەکە لە خوێنبەرەکانەوە نەتوانرابوو دەربهێنرێت بەڵام تیمەکە توانییان نەشتەرگەرییەکى سەرکەوتوى بۆ ئەنجام بدەن و فیشەکەکە دەربهێنن لە جەستەى نەخۆشەکە و لە ئێستاشدا نەخۆشەکە لە تەندروستییەکى باشدایە.