گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزیرى تەندروستى داوایەکى بەپەلە ئاراستەى تیمە پزیشکییەکان دەکات

2021.03.23 - 08:38
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى تەندروستى داوایەکى بەپەلە ئاراستەى تیمە پزیشکییەکان دەکات

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى عێراق داواى لە تیمە پزیشکییەکان کرد بەپەلە روبکەنە گوند و لادێکان بۆ ئەنجامدانى پشکنین بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن تەمیمى، وەزیرى تەندروستى عێراق (23ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە داواى لە فەرمانگە تەندروستییەکان کرد کە تیمى پزیشکى ڕەوانەى گوند و لادێکان بکەن بۆ ئەنجامدانى پڕۆسەى پشکنین بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا.

 

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدا کە ڕێژەى توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق روو لە هەڵکشانە و بەگوێرەى ناوەندە تەندروستییەکان هاووڵاتیان وەک پێویست پابەندنین بە بەستنى دەمامک و پەیڕەوکردنى ڕێنماییە تەندروستییەکان.